قاڵیباف: ئەمریکا کارگێڕی سیاسەتی زایونییەکانە لە ناوچەکەدا
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، ئەمریکای بە کارگێڕی سیاسەتی زایونییەکانە لە ناوچەکەدا زانی.
«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە ھۆڵی ئاشکرای مەجلیس دا وتی: ئەمەی کە بووە بە کارگێڕی سیاسیەتەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا ھەڵەیەکی ستراتژیی جۆبایدێنی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە کە دیارە بەرلە ھەر لایەکیش بە زیانی دەوڵەتەکەی خودی بایدێن دەشکێتەوە.
قاڵیباف لە بارەی گەشتەکەی داھاتووی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناوچەکەش وتی: گەشتەکەی بایدێن بە بەستێن خۆش کردنی تۆکمەوتەواوی زایونییەکان ئەنجام دەگرێت و سەرۆک کۆماری ئەمریکا کارگێڕی ئەو بەرنامەو پرۆژەگەلەیە کە زایونییەکان وەک سەرەکی ترین دوژمنی گەلانی ناوچەکە تەنانەت بابەتە وردەکانیشیان بۆ دیاری و ئامادە کردووە.
سەرۆکی مەجلیسی ئێران وتیشی: ناپارێزکاری لە پەرە پێ دانی ڕێکخراوەی باکووری ئەتڵەسی«ناتۆ» بەرەو لای ڕۆژھەڵات و لەبەرچاو نەگرتنی وشداری دانە ژیۆپۆلۆتیکییە ھێزمەندەکان لەم بارەیەوە بووە ھۆی سەرھە ڵدانی شەڕی ئۆکرانیاو ئێستاش ھەر ئەو ناپارێزکارییە لە ھەمبەر ناوچەی ھەستیاری ڕۆژئاوای ئاسیاو کەنداوی فارسەوە خەریکە دووپات دەبێتەوە.
قاڵیباف وتیشی: ئیسرائیل بوونایەتیەکی سیاسیی ناشەرعی و سەقام تێکدەرە کە تەنانەت سیاسەتی نێوخۆیی ھەرێمی ژێردەستەڵاتی خۆشی بۆ بەڕێوەبەرایەتی ناکرێت.
بە قسەی قاڵیباف، ئیسرائیل لە بن بیرێکدا وەستاوە کە ئەمریکاو وڵاتانی دیکەش ھان دەدا ھەتا خۆیانی تێ بھاوێژن و ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی پەیمانی «ئابراھام» لەم زیاتر ھیچی تر نییە.
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: دەوڵەتی ئەمریکا ئاوەزی تێگەییشتن لە بڕیارێکی دروستی نییە، وەک چۆن لە دانوستانی ناڤۆکیش دا کەمترین ڕادەی ژیرایەتیشی لە خۆی پیشان نەدا.
قاڵیباف جەختی لەوەش کردەوە کە،وڵاتانی دراوسێ کە لەگەڵ ئێران دا دێرووک و داھاتوویەکی ھاوبەشیان ھەیە، دەبێ لە یارە ی ھە رچەشنە بەرنامەیەکی ئەمریکی_ ئیسرائیلی کە بە دیاری کراوی ئامانجەکەی تێکدانی سەقام و ڕێکمەندیی ناوچەکەیە تەواو وریاو لە سەرھەست بن و بە وردی و تەفەڕنجەوە ئاگایان لە شوێنھاتەکانی ھەبێت.
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران پێشی داگرت: ئێران پاڵپشتێکی دڵنیاو جێی بڕوایە بۆ تەواوی دراوسێکانی، بەڵام ھەر بەو ڕادەیەش لە بەرامبەر پاراستنی ھاوسەنگیی ناوچەکە ھەستیارەو لە بەرگری کردن و پاراستنی بەرژەوەندیی ناوچەکە لە بەرامبەر ھەرچەشنە پیلان و یان ھەوڵدانێک بۆ تێکدانی سەقام و پاوەجێیی بۆ تاوێکیش دڕدۆنگ نابێت.