گەشتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ ئێران لە حەوتەی داھاتوودا
سەرۆکی لێژنەی ئابووریی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە سەرۆک کۆماری ڕووسیا حەوتەی داھاتوو سەردانی ئێران دەکات، وتیشی: داڕشتنی بەرنامە بۆ گەشە پێ دانی ھاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا ئەوبەرایەتیی ڕاوێژی سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات دەبێت.
«موحەممەد ڕەزا پور ئیبراھیمی» سەرۆکی لێژنەی ئابووریی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا، وێڕای ئاماژە کردن بە گەشتەکەی لەگەڵ سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێران بۆ ڕووسیاو گرێبەستە دراڤی و بانکییەکان وتی: «ڤیلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا حەوتەی داھاتوودا سەردانی ئێران دەکات.
«پور ئیبراھیمی» بە دەربڕینی ئەمەی کە دوای گەشتەکەی ئەم دواییەی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ ڕووسیا کەشێکی ئەرێنی لە بارە ی ھاوکارییە ئابوورییەکانی ئێران لە ڕووسیا بەدی ھاتووە، وتیشی: بایکۆتی ڕووسیا لە لایەن ئەمریکاو ئەورووپا بووە ھۆی ئەوەی کە ڕووسیا پتر لە ھەر کاتێکی تر پێویستی بە ھاوکاریی ئابووری لەگەڵ ئێران ھەبێت.