ته‌مووز 14, 2022 20:55 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ لە ھەموو کاتێک ھێزمەندترە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێی داگرت: ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ لە ھەموو کاتێک ھێزمەندترە.

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ پێنج شەممە دوای گەییشتنی بە پارێزگای کرماشان، دەستبەجێ بە کۆپتەر بەرەو ناوچە سەرسنوورییەکانی ئێران لەگەڵ عێراق وەڕێ کەوت و وێڕای بەسەر کردنەوەی سنووری ھاوبەشی نێوان دوو وڵات، لە بەرزایی ئاسمانەوە بنکەی سەرسنووری و گومرگی «پەروێزخان»ی لە شاری «قەسری شیرین» دا بەسەر کردەوە.

بەڕێزی ھەروەھا لە ھۆڵی وەرزشیی ئیمام خومەینی(رە)ی شاریی کرماشان و لە دیداری لەگەڵ خەڵکی کرماشان، دەستوەردانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا بە ھۆکاری ناھێمنی لێک دایەوەو وتیشی: گەلانی موسڵمانی ناوچەکە لە پەیوەندیی پڕلەسوکایەتیی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی تەواو بێزارن.

ڕەییسی لە بەشێکی تری قسەکانی دا بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕژێمی زایونی دەبێ بزانێ کە نابێ چاوی تەماح لە ھیچ ناوچەیەک ببڕێت، وتیشی: ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی با بزانن کە گەلی مەزنی ئێران ھیچ جۆرە ناھێمنی و قەیرانێکیان لە ناوچەکەدا پێ قەبوڵ ناکرێت.

سەرۆک کۆماری ئێران کرماشانی وەکو چوارڕیانەیەک بۆ گواستنەوەی کەل و پەل ناوبردو وتیشی: دراوسێیەتیی کرماشان لەگەڵ وڵاتی عێراق ھەلێکی گونجاوە بۆ ئەوەی بتوانین بازاڕە سەرسنوورییەکان ببووژێنینەوە.

سەرپەیڤ