دیداری سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕووسیا
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە تاراندا دیدارو وتووێژیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ڤیلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا کە شەوی دووشەمە لە سەر سێ شەممە سەردانی تارانی کرد، دەستبەجێ دوای گەییشتنی بە فڕگە بەرەو دامەزراوەی سەرۆک کۆمارەتی وەڕێ کەوت و لەگەڵ «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دیدارو وتووێژی کرد.
سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕووسیا سەبارەت بە پەرە پێ دانی ھەرچی زیاتری پەیوەندییەکانیان لە بواری جۆربەجۆر لەوانە وزە، گواستنەوەو ئاڵووێری کاڵا و ھەروەھا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە وتووێژیان کرد.
دوای وتووێژی ڕەییسی و پوتین سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕوسیا چوونە دیداری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیش.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ بەشداری لە حەوتەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ڕەوتی ئاستانە یان ئاشتیی سووریا سەردانی تارانی کردووە.