ئاب 17, 2022 08:06 Asia/Tehran
  • ساڵگەڕی گەڕانەوەی دیلە سەربەرزەکان بۆ ئێرانی ئیسلامی

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی ئوتی ٢٠٢٢ ساڵگەڕی دەست پێ بوونی گەڕانەوەی دیلە سەربەرزەکانی شەڕی داسەپاوی ڕژێمی بەعس بە سەر ئێرانی ئیسلامی دایە.

لە ئوتی ١٩٩٠ دا ئێرانی ئیسلامی گەڕانەوەی ئەو دیلە سەربەرزانە بوو کە دوای ساڵانێکی دوورودرێژ  یەخسیری لە بەندیخانە دڵتەزێنەکانی ڕژێمی بەعس دا، گەییشتنەوە خاکی ئێرانی ئیسلامی.

گەڕانەوەی ئەو دیلە سەربەرزانە دوای ساڵانێکی دوورودرێژ بەرگەگرتنی ئەشکەنجەو ئازار، دەرەنجامی خۆڕاگری نواندنی زیرەکانەی گەلی ئێران لە بەرامبەر دوژمن دا بوو.

گەڕانەوەی ئەو سەربەرزانە بۆ ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا لەو دەستکەوتانەی پێداگرتن لە سیەر بنەما و  ئارمانج و خۆڕاگرتن لە ھەمبەر زێدەخوازیی دوژمنانی قەسای قەسی ئێران لە ماوەی ٨ ساڵ شەڕی داسەپاوی ڕژێمی بەعسی عێراق بە سەر ئێراندایە.

ھەر بەم بۆنەیەوە لە ئێراندا کۆمەڵێک بەرنامەو ئاھەنگی تایبەتی لە ئاراستەی ڕێزنان لە دیلە سەربەرزەکانی ھەشت ساڵ بەرەڤانیی پیرۆز لە شەڕی داسەپاوی ڕژێمی بەعس بەسەر ئێراندا بەڕێوە دەچێت.

 

سەرپەیڤ