ئاب 18, 2022 18:19 Asia/Tehran
  • پارێزگاری ئیلام: لە ڕۆژێکدا چوار ھەتا پێنج ھەزار زیارەتکاری ئەربەعین لە سنووری میھران ھات و چۆ دەکەن

پارێزگاری ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران وتی: لە ئێستادا لە ڕۆژێکدا چوار ھەتا پێنج ھەزار زیارەتکاری ئەربەعین لە سنووری میھران ھات و چۆ دەکەن.

«حسەین بەھرام نیا» پارێزگاری ئیلام ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی بنکەی دامەزراوەی ئەربەعینی ئەم پارێزگایە بە دەربڕینی ئەمەی کە لە ئێستادا  لە ڕۆژێکدا چوار ھەتا پێنج ھەزار زیارەتکاری ئەربەعین لە سنووری میھران ھات و چۆ دەکەن، وتیشی: بە سەرنجدانی ئەمەی کە ئەم حەشیمەتە بە نزیک بوونەوەی ڕۆژانی ئەربەعین زیاتریش دەبێت، دەبێ لە خزمەتگوزاری بە زیارەتکاران ھەوڵێکی زیاتر بدرێت.

بیستەمی سەفەری ١٤٤٤ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ١٧ی سپتامبەر چلەو ئەربەعینی شەھید بوونی حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) و یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتە لە سارای کەربەلایە و زیارەتکاران لەم ڕۆژەدا بۆ بەشداری لە نەریتی ئەربەعینی حسەینی(ع) دەگەنە شاری کەربەلا لە باشووری عێراق.

شاری سەرسنووریی میھران لە پارێزگای ئیلام بە نزیکەی ٢٣٠ کیلۆمەتر مەودا لەگەڵ بەغدا نزیکترین شاری سەرسنووریی ئێران لەگەڵ پێتەختی عێراق و پیرۆزگەکانی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ