ڕەییسی: لە هیچ دانیشتن و دانووستانێک دا لە مافەکانی گەل خۆش نابین
سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران گوتی: لەهیچ دانیشتن و دانووستانێک دا لە مافەکانی گەلی ئێران خۆش نابین و دەوڵەت بەردەوامە لەپێناو پێشکەوتنی وڵات و نەهێشتنی گرفتەکان بە هێزەوە هەنگاو هەڵبگرێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،"سەید ئیبراهیم ڕەییسی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە هەڤدەهەمین کۆبوونەوەی ڕۆژی جیهانیی مزگەوت بە جەخت کردنەوە لە سەر ئەمەی کە سەرەڕای بایکۆت و هەرەشەکان دەوڵەت کاری خۆی بە شێوەی جیددی بەردەوام دەکات، گوتیشی: لەهیچ دانیشتن ودانووستانێک خۆش نابین لەمافەکانی گەل، دەوڵەت هەوڵدان لەپیناو پێشکەوتنیی وڵات و نەهێشتنی گرفتەکان بەهێزمەدنییەوە بەردەوام دەکات.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دریژە دا تیشکی خستە سەر بەردەوامیی چالاکیی و کردەوەکانی دەوڵەت لە یەک ساڵی ڕابردوودا لە بواری بەرتەسک کردنەوەی کۆرۆنا،پەرەی سیاسەتی دراوسێیەتی،زۆرترکردنی بازرگانی دەرەوەیی، بردنە سەری پاشەکەوتەکانی ستراتژیکی کاڵای سەرەکیی و هاوکاتیش هەوڵی خۆی بۆ خۆبژیوی و جۆر بە جۆری ڕێگاکانی هاوردەکردنی کاڵا سەرەکیەکان و گوتی: وڵاتی ئێمە خاوەنی دەستەڵاتێکی تایبەتە کە پاڵی داوە بە چین و تویژە جۆر بە جۆرەکانی خەڵک و هەوڵی دەوڵەتی جەماوەری لەسەر ئەم بنەمایە سەقامگیر بووە کە لە وەها دەسەڵاتێک بە باشی بۆ دابین کردنی قازانجەکانی گەل کەڵک وەربگرێت.