ئاب 25, 2022 10:53 Asia/Tehran
  • شرۆڤەی وردییاتی یەکەم ڕۆژی مەشقی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەرتەش

وتەبێژی مەشقی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی مەشقی هاوبەشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەرتەشی کردووە لە ناوچەکانی باشوور، باکووری ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵاتی وڵات و ھێندێک لەو ناوچانەی ناوچەکانی کە بنکەی ژێرزەینیی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی لێیە.

مەشقی هاوبەشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ١٤٠١ ڕۆژی چوارشەممە بە بەشداریی چوارهێزی ئەرتەش و بارەگا هاوبەشەکانی بەرگریی وڵات لە باکوور و باشوور و ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی وڵات دەستی پێکرد. لەم ئەرکەدا بەشێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ناس کردنی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە قۆناغی داهاتووی مەشقەکەدا ئامانجەکانیان بۆ لەناوبردنی ناس دەکەن. ئەم مەشقە دوو ڕۆژەیە بە بەشداریی ١٥٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ناس کردن و شەڕکەر لە باکوور و باشوور و ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی وڵات بەڕێوەدەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «ئەمیری دەریادار موسەوی» وتەبێژی مەشقی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان پێویستە بە وردی ئامانج و پلانی تایبەتیی خۆیان ناس بکەن و لە هەنگاوی داهاتوودا لەناوی ببەن.

ئەمیری دەریاوان موسەوی ڕایگەیاند: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لەسەریانە شوێنی ڕێکی ئەو سیستەمەی کە لە ناوچەی مەشقەکەدا جێگیرکراون بۆ بەرنگاربوونەوەو خستنەبەردەستی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی داهاتوو بەدەستبهێنن.

بە وتەی وتەبێژی مەشقی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەرتەش کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: مەشقی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بە ئامانجی هەڵسەنگاندنی توانایی ھەڵمەت بردنی باڵندە بێ سەرنشینەکان و ئاستی لێھاتوویی ئەو سیستمانەی کە لە ناوچەی ڕاهێنانەکە بۆ بەرنگار بوونەوەی ئەم باڵندانە جێگیرکراون، بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ