ھەشتەمی خەرمانان، ڕۆژی خەباتی دژی تیرۆریزم لە ئێران دا
ئەمڕۆ سێ شەممە، ھەشتەمی خەرمانان ڕێککەوت لەگەڵ ٣٠ی ئوتی ٢٠٢٢ ساڵگەڕی شەھید بوونی سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی ئێران و ڕۆژی نیشتیمانیی خەباتی دژی تیرۆریزمە لە ئێران دا.
ھەشتەمی خەرمانانی ١٣٦٠ ڕێککەوت لەگەڵ ٣٠ی ئوتی ١٩١٨ وەبیرھێنەرەوەی شەھیدبوونی «محەمەد عەلی ڕەجایی» سەرۆک کۆمارو «محمەد جەواد باھونەر» سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی ئێرانە لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئەندامانی کۆڕی دەوڵەت لە ڕووداوی تەقینەوەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران دا.
ئەم تەقینەوەیە بە ھۆی تاقمۆکەی مونافیقینەوە ئەنجامی گرت.
دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ١٩٩٧، زیاتر لە ١٧ هەزار هاووڵاتی و کاربەدەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەن گرووپی تێرۆریستیی مونافیقین و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە تیرۆر کراون.
ئەندامانی تاقمۆکەی مونافیقین دوای دهستپێکردنی کردەوەه تیرۆریستییهکانیان له ئێران، سهرهتا ههڵاتن بۆ پاریس و دواتر چوونه وڵاتی عێراق.
لە ساڵانی 1991 و 1992 سەدام، دیکتاتۆری لەنێوبراوی عێراق، تیرۆریستانی مونافیقینی بۆ سەرکوتکردن و داپڵۆساندنی کورد بەکارهێنا و پلانی جینۆسایدی کوردانی عێراقی داڕشت، کە تیایدا چەند هەزار ژن و منداڵ کۆمەڵکوژو زیندەبەچاڵ کران.
بە هاتنی ئەمریکا بۆ عێراق، تاقمۆکەی مونافیقین لەژێر چەتری داکۆکیی ئەمەریکادا مایەوەو بۆ ماوەیەک لە ئۆردوگای لیبرتی جێگیر بوون و دواتر بە لۆبی و ڕاسپاردەی ئەمریکاو بەریتانیا و بە بەڵێن، بەرەو ئالبانیا وەڕێکەوتن ھەتا لەو وڵاتە بەبێ ڕێگری ھەوڵە تیرۆریستییەکانیان بەردەوام کەن.
ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە ئەمریکا و ئینگلیس و فەرەنسا کە لە لایەنگرانی سەرەکیی تاقمۆکەی تیرۆریستی مونافیقەکان بوون، رەتیانکردەوە بە فەرمی لە خاکی خۆیاندا وەریان بگرن.
سەرباری هەموو کردارێکی تێکدەرانەی هێندێک وڵاتی ڕۆژاوا، کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک هێزێکی بێ خەنیم لە ڕووی بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە جیھاندا ماوەتەوە؛ ئێران جگە لە داکۆکی کردن لە دراوسێکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، راستگۆیانەو زیرەکانە لەگەڵ دامەزراوەو رێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، هاوکاری دەکات.