ئه‌یلوول 06, 2022 02:25 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی پارێزگارانی کرماشان و دیالەی عێراق بۆ خۆش کردنی بەستێنی ھاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین

پارێزگاری کرماشان لە ڕۆژئاوای ئێران وتی: بەستێنی ھەرە باش لە سنووری خوسرەوی دا بۆ خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی پێکھاتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، "بەهمەن ئەمیری موقەددەم"، پارێزگاری کرماشان، لە گەشتێکی یەک ڕۆژەی دا بۆ عێراق و دیدار لەگەڵ پارێزگاری دیالە "موسەننا ئەلتەمیمی"ی  وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە سنووری خوسرەوی کۆنترین و نزیکترین سنوورە لە کەربەلای پیرۆز ، ڕاشیگەیاند: لەگەڵ ئەو بەدواداچوونانەی کە لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەنجامدراوە، سنووری خوسرەوی بەڕووی زیارەتکارانی پیرۆزگەکان کراوەتەوە و لە ئێستادا پێشوازی لە زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی دەکات.

پارێزگاری کرماشان ئاماژەی بە ڕەگ و ڕیشەی هاوبەشی مێژوویی و فەرهەنگیی ھەردووک نەتەوەی ئێران و عێراق کرد و ڕوونیشی کردەوە کە، یەکڕیزی و برایەتیی نێوان ھەردووک نەتەوەکە ڕاستییەکی مێژووییە کە دوژمنە هاوبەشەکانی ئێران و عێراق لە ھەوڵی  تێکدانی دان.

پارێزگاری دیالەش ھەر لە دیدارەکەدا ،وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بۆ پەیوەندییە نزیکەکانی نێوان ئێران و عێراق ڕایگەیاند: خەڵکی عێراق بە شانازییەکی گەورەی دەزانن کە خزمەتی زیارەتکارانی ئیمام حسەین (ع) بکەن و بەهۆی ڕێوشوێنە پلان بۆ داڕێژراوەکانەوە، هیچ نیگەرانییەک لە ڕووی ئاسایشت و جێگۆڕکێی زیارەتکاران لە ئارادا نییە.

٢٠ی سەفەر١٤٤٤ ی کۆچیی مانگی (١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢)،چلەو ئەربەعینی شەهیدبوونی ئیمام حسەین (ع) سێهەمین ئیمامی شیعەکانی جیهان و یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتە لە دەشتی کەربەلادایەو لەم ڕۆژەدا زیارەتکاران بۆ بەشداری کردن لە نەریتی ئەربەعینی حسەینی (ع) دەچنە شاری کەربەلا لە باشووری وڵاتی عێراق.

 

سەرپەیڤ