قایم قامی مەھاباد: گواستنەوەی کلتوورو بەھاکانی بەرەڤانیی پیرۆز بۆ بەرەی لاو دەبێ بەردەوام بێت
قایم قامی تایبەتیی مەھاباد بە دەربڕینی ئەمەی کە گرینگترین ئەرک و ڕیسالەتی ئێمە گواستنەوەی کلتووری لەخۆبردووییو شەھادەت و بەھاکانی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆزە بۆ بەرەکانی دواتر، وتیشی : گواستنەوەی ئەم کلتوورە بۆ بەرەی لاو دەبێ بەردەوام بێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«ئەمیر قادری» ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی پلاندانانی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز لە مەهاباد وتی: ئەمڕۆکە کلتووری بەرەڤانیی پیرۆز و لەخۆبردوویی و شەهیدبوون توانیویەتی ئێرانی ئیسلامی لە چزی ڕقەبەرایەتیی ئیستیکباری جیهانی بپارێزێت و ڕێگای ئەفراژبوون و پێشکەوتنی کۆمەڵگا بەرەو ئامانجە باڵاکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی سانا بکات.
وتیشی: بە درێژایی ساڵیش دەبێ بە کەڵک وەرگرتن لە توانا جۆراوجۆرەکان، کلتوری ئازایەتی و بوێری و قوربانیدان و خۆبەختکاریی شەھیدان و لەخۆبردووان لە ئاراستەی بەرگریکردن لە سەروەریی خاکی وڵات، بۆ خەڵک و نەوەی لاوو تازەلاوی کۆمەڵگا ڕوون بکرێتەوە.
قایم قامی مەهاباد وتیشی: نابێت هەرگیز لەبیرمان بچێت کە ئاسایشت و سەربەرزیی ئەمڕۆمان قەرزاری ئەو کەسانەین کە گیان و ماڵی خۆیان بەخت کرد بۆ دروستکردنی داھاتوویەکی گەش و ڕووناک بۆ ئەم نیشتیمانە.
«قادری» باوەڕ بەخۆبوون و بەهێزکردنی ڕۆحی متمانە بەخۆبوونی بە گرنگترین دەستکەوتی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز زانی و ڕایگەیاند: پێویستە میدیاکان بەتایبەت ڕادیۆ و تەلەفزیۆن ئەو بەرنامانەی لە حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆزدا بەڕێوەدەچن بە باشی ڕووماڵ بکەن و ڕای گشتی ئاگادار لە بارەی ناوەڕۆکە بەنرخەکانیان ئاگادار کەنەوە.
شاری مەهاباد بە ٢٥٠ هەزار حەشیمەتەوە لە سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆزدا ٧٥٠ شەهیدی لە پێناوی بەرەڤانی کردن لە ئیسلام و شۆڕش پێشکەش کردووە. حەوتهی بهرەڤانیی پیرۆز ههموو ساڵێک له ٣١ی خەرمانان دهست پێ دهکات که هاوکاته لهگهڵ ساڵیادی سەرھەڵدانی شهڕی ڕژێمی بەعسی سەددام له دژی ئێرانی ئیسلامی.