ئه‌یلوول 15, 2022 10:06 Asia/Tehran
  • واژۆکردنی یاداشتنامەی بەڵێنەکانی ئەندامەتیی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای

«حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی پێنج شەممە لە دیداری لەگەڵ «ژانگ مینگ» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی هاوکاریی شانگهای لە سەمەرقەندی ئۆزبەکستان یاداشتنامەی بەڵێنەکانی ئەندامەتیی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەکەی واژۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» دوای واژۆکردنی ئەم یاداشتە، لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە بەڵگەنامەکانی پێوەندیدار بە ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای لە لایەن شاندی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پەسەند کراون و بۆ لێکدانەوە ڕەوانەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران کراون، وتیشی: هیوادارین بەزووترین کات ئەندامەتیی یەکجاریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای ببینین.

دوای واژۆکرانی ئەم یاداشتە، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهاییش جەختی لەوە کردەوە کە ئەمڕۆ ڕۆژێکی چارەنووسسازە بۆ ئێران و ئەم ڕێکخراوەیەو وتیشی:ئەندامانی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگھای تێڕوانینێکی زۆر ئەرێنییان بۆ ئێران هەیە و دان بەوەدا دەنێن کە دوای پەیوەست بوونی ئێران،  شایەتی جێ و شوێنی تایبەتی و باڵای ڕێکخراوەکە دەبین.

شەوی چوارشەممە، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە واژۆکرانی یاداشتنامەی بەڵێنەکانی ئەندامەتیی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای بڵاو کردەوە.

«ئەمیرعەبدوڵڵاهییان» لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: ئەمشەو لە شاری مێژوویی سەمەرقەند، یاداشتنامەی پابەندبوون بە ئەندامەتیی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهاییم لەگەڵ سکرتێری گشتی دا واژۆ کرد.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران له درێژه دا وتیشی: ئێسته چووینەته قۆناخێکی نوێی ھاوکاریی ئابووری، بازرگانی، ترانزێت، وزه وەوە.

«ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» هەروەها ڕاشیگەیاند: سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای پیرۆزبایی پەیوەستبوونی هەمیشەیی و واژۆکرانی بەڵگەنامەکەی لە ئێران پیرۆز کردووەو بە پێشهاتێکی گرنگی ناوبردووە.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران له گەڵ سەیید ئیبراهیم ڕەییسی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی به مەبەستی بەشداری کردن له لوتکەی ڕێکخراوەی هاوکاریی شانگهای ڕۆژی چوارشەممه گەییشته شاری سەمەرقەند.

سەرپەیڤ