ئه‌یلوول 15, 2022 15:46 Asia/Tehran
  • ڕەییسی و پوتین پێکەوە دیداریان کرد

سه‌رۆک کۆماری ئێران و ڕووسیا له‌ په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای له‌ سه‌مه‌رقه‌ندی ئۆزبه‌کستان دیدار و وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی ئیرنا، «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێران و «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەراوێزی بیست و دووهەمین لوتکەی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای لە سەمەرقەند کۆبوونەوە.

سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ په‌راوێزی لوتکه‌ی شانگهای هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ «سه‌در جه‌بارۆڤ» سه‌رۆک کۆماری قرقیزستان و «ژانگ مینگ» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای و «ئیمام عه‌لی ڕه‌حمان» سه‌رۆک کۆماری تاجیکستان دیداری کرد.

ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٠١ لە شاری شانگهای لەلایەن کازاخستان، چین، قرقیزستان، ڕووسیا، تاجیکستان و ئۆزبەکستان دامەزراوە و هیندستان، کازاخستان، چین، قرقیزستان، پاکستان، ڕووسیا، تاجیکستان و ئۆزبەکستان هەشت وڵاتی ئەم ڕێکخراوە ناوچەییەی شانگهای دێنە ئەژمار.

سەرپەیڤ