ئه‌یلوول 16, 2022 05:57 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران لە سەمەرقەند

"ژانگ مینگ"، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای، ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دیدار و وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، سەیید ئیبراهیم ڕەییسی، سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی چوارشەممەوە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆک کۆماری ئوزبەکستان، «شەوکەت میرزیایێڤ» بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووریی بۆ دیدارێکی دوو قۆڵی و هەروەها بەشداری لە ٢٢ەمین لوتکەی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای سەردانی ئزبەکستانی کردووە.

ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٠١ لە شاری شانگهای لەلایەن کازاخستان، چین، قرقیزستان، ڕووسیا، تاجیکستان و ئۆزبەکستان دامەزراوە و هیندستان، کازاخستان، چین، قرقیزستان، پاکستان، ڕووسیا، تاجیکستان و ئۆزبەکستان هەشت وڵاتی ئەم ڕێکخراوە ناوچەییەی شانگهای دێنە ئەژمار.

کۆماری ئیسلامیی ئێران خەریکی تێپەڕکردنی ڕەوتی بە ھەمیشەیی کرانی ئەندامەتییەکەی لە ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگهای دایە ئەندامەتی هەمیشەیی ئێران لە کۆبوونەوەی سەمەرقەنددا لەلایەن بەرپرسانی ئەم ڕێکخراوەیەوە واژۆ دەکرێت.

سەرپەیڤ