ئه‌یلوول 16, 2022 14:27 Asia/Tehran
  • ئەندامەتیی فەرمیی ئێران لە شانگھای

لە بیست و دووهەمین لوتکەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای کە لە لایەن ئۆزبەکستانەوە میوانداریی دەکرێت، ئەندامەتیی فەرمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم ڕێکخراوەیەدا ڕاگەیەندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم هەینییە و لە بیست و دووهەمین لوتکەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای کە لە شاری سەمەرقەند بە میوانداریی ئۆزبەکستان بەڕێوە دەچێ، ئەندامەتیی یەکجاریی ئێران لە ڕێکخراوی شانگهای بە فەرمی لە لایەن سەرۆک کۆماری ئوزبەکستانەوە ڕاگەیەندرا کە ئەمەش لە لایەن ئامادەبووانەوە پێشوازیی لێ کرا.

بەڵگەکانی ئەندامەتیی ئێران لە ڕێکخراوەی شانگھای ھەر لە ھەمان ڕۆژی یەکەم لە لایەن «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە واژۆ کرا.

لوتکەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای هەموو ساڵێک بە گرنگیدان بە ستراتیژیی هاوکاریی فرەلایەنە و بوارەکانی ھەڵگری ئەولەویەتی گەشەپێدان، ڕاگەییشتن بە پرسە گرنگەکان و بەهێزکردنی هاوکارییە ئابووری و سیاسییەکانی ئەندامان بەڕێوەدەچێت.

سەرپەیڤ