ڕەییسی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەمبەر ملھوڕییەکانی ئەمریکا بێ دەنگ نابێ
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی هاوکارییە ستراتژییەکانی ئێران و چینی بە نیشانەی خواستی دوو وڵات بۆ گەشەی هەمە لایەنە زانی و وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هیچ لەونێک لە هەمبەر ملھوڕییەکانی ئەمریکا بێ دەنگ نابێ.
«سەیید ئێبراهیم ڕەییسی» سەروک کوماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی هەینی لە پەراوێزی دانیشتنەکانی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای لە شاری سەمەرقەندی ئوزبەکستان لە گەڵ «شی جین پینگ» سەرۆک کوماری چین دیداری کرد و ھەردووک لا سەبارەت بە گرینگترین پرسەکانی پەیوەست بە پەیوەندیی دوو قۆڵی لە ئاراستەی بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکارییە ئابوورییەکان وتووێژیان کرد . سەرۆک کوماری ئێرانی ئیسلامی ھەر لە دیدارەکەدا وتی : کوماری ئیسلامیی ئێران سەرەڕای هەموودوژمنیەکان هیچکات پەکی نەکەوتووەو ناشیکەوێت و توانیویەتی ڕێگای پێشەوەچوون و گەشەی خوی بەردەوام کات.
«سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» هەروەها چاوی بە«ئلێکساندێرلۆکاشینکۆ»ی سەرۆک کوماری بلاڕووسیش کەوت و سەبارەت بە پرسە جێی سەرنجەکانی ھەردووک لا وتووێژیان کرد .
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆک کۆماری ئوزبەکستان، «شەوکەت میرزیایێڤ» بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووریی بۆ دیدارێکی دوو قۆڵی و هەروەها بەشداری لە ٢٢ەمین لوتکەی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای سەردانی ئوزبەکستانی کرد.