ئه‌یلوول 17, 2022 14:51 Asia/Tehran
  • فەرمانی سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە بەدواداچوونی ئەو ڕووداوەی کە بەسەر

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران فەرمانی بە وەزیری ناوخۆدا کە بەپەلە و بە وردی بەدواداچوون بۆ هۆکار و وردەکاری ئەو ڕووداوە بکات کە بەسەر خاتوو مەهسا ئەمینی( ژینا)دا هاتووە و ئەنجامەکەی ڕابگەیەنێت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پۆلیسی تاران ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی ڕەزبەر، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تێکچوونی حاڵی ژنێکی گەنج دوای گواستنەوەی بۆ بارەگایەکی پۆلیس ڕایگەیاند: ئەو ژنەی کە رادەستی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیسی تاران کرا بۆ ڕوونکردنەوە و ڕاهێنان، بە ھۆی کێشەی دڵ، دەستبەجێ بە هاوکاری پۆلیس و بەشی فریاکەوتن  گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

هه‌روه‌ها دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ی سه‌باره‌ت به‌  گرفتی  جه‌سته‌یی بۆ خاتوو "مه‌هسا ئه‌مینی" له‌ یه‌کێک له‌ ناوه‌نده‌کانی پۆلیس که‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و ، "عه‌لی ساڵحی"، دادئەستێنی تاران، وێڕای ڕاگه‌یاندنی تێوەگلانی داواکاری گشتی لەم کەیسەدا، فەرمانی پێکهێنانی دەستەیەکی ئەرکی تایبەتی دەرکرد بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕەهەندەکانی رووداوەکە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، گرووپێکی کاری تایبەتی پزیشکی دادوەری پێکهێنرا بۆ پشکنینی باری جەستەیی خاتوو "مەهسا ئەمینی" لە ڕوانگەی پزیشکییەوە و ئەنجامدانی پشکنینی وردی تایبەتمەند و پسپۆڕ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەدا و سیما، دوای بڵاو کردنەوەی هەواڵەکە سەبارەت بەو ڕووداوەی بەسەر خاتوو مەهسا ئەمینی دا هاتووە، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران فەرمانی بە ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران کردووە بەپەلە و بە وردی بەدواداچوون بۆ رووداوەکە بکا و راپۆرکەی ڕادەست بکات .

 بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، وەزیری ناوخۆ، جێگری ئاسایشی-پۆلیسی خۆی "سید مەجید میر ئەحمەدی" ڕاسپاردووە، بەپەلە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکات.

"محەممەد باقر قالیباف"، سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێرانیش،  کۆمیسیۆنی کاروباری ناوخۆی وڵات و ئەنجومەنەکانی بەدواداچوونی ڕەهەندەکانی مردنی "مەهسا ئەمینی" ڕاسپاردووە.

سەرپەیڤ