ئه‌یلوول 18, 2022 15:22 Asia/Tehran
  • فەرماندەران و خەباتکارانی بەرەڤانیی پیرۆز چاویان بە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دەکەوێت

سەرۆکی دامەزراوەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی بەهاکانی بەرەڤانیی پیرۆز باسی دیداری فەرماندەران و خەباتکارانی و لەخۆبردووان و بنەماڵەی شەهیدانی بەرەڤانیی پیرۆزی کردووە لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، سەردار «بەھمەن کارگەر» سەرۆکی دامەزراوەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی بەهاکانی بەرەڤانیی پیرۆز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی پەیوەست بە ڕاگەیاندنی پلانەکانی یادکردنەوەی ٤٢هەمین ساڵیادی بەرەڤانی پیرۆز کە لە باخی مۆزەخانەی بەرەڤانیی پیرۆز لە تاران دا بەڕێوە چوو، وتی: پلانەکانی ئەمساڵ بۆ حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز بە دروشمی «ئێمە خۆڕاگرین» بەڕێوەدەچێت.

سەرۆکی دامەزراوەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی بەهاکانی بەرەڤانیی پیرۆز بەدەربڕینی ئەمەی کە ئەمساڵیش شانازیی ئەوەمان پێ بەخشراوە کە بە بۆنەی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆزەوە لە خزمەتی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دا بین، وتیشی: ئەم ڕێوڕەسمە لە ٣٠ی خەرمانانەوە لە حوسێنییەی ئیمام خومەینی (رە) بەڕێوە دەچێت کە ژمارەیەک لە فەرماندەران و خەباتکارانی بەرەڤانیی پیرۆز، بنەماڵەی بەڕێزی شەهیدان، گیانبازان، لەخۆبردووان، ھونەرمەندان، مەدیحەبێژان بەشداریی تیادا دەکەن.

سەرپەیڤ