سەرۆک کۆماری تاتارستان گەییشتە گۆرگانی ئێران
سهرۆک کۆماری تاتارستانی ڕووسیا بە یاروەریی کۆمهڵێک له چالاکانی ئابووریی ئهم کۆماره گەییشتنە گۆرگانی ناوەندی پارێزگای گۆلستان له باکووری ئێران و له لایهن پارێزگاری گۆلستانهوه پێشوازییان لێکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، واژۆکردنی یاداشتنامەی هاوکاریی نێوان پارێزگای گۆلستان و کۆماری تاتارستانی ڕووسیا و کۆبوونەوە لەگەڵ چالاکانی ئابووریی پارێزگای گۆلستان لە گرینگترین پلانەکانی گەشتەکەی «ڕۆستەم مینیخانۆڤ»ی سەرۆک کۆماری تاتارستان بۆ پارێزگای گۆلستانە.
بەپێی ڕاگەیاندنی پەیوەندییە گشتییەکانی پارێزگای گۆڵستان، ئەم گەشتە بەمەبەستی چەسپاندن و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان ھەردووک لاو واژۆکردنی یاداشتنامەی هاوکاری ئەنجامی گرتووە.
بوونی زیاتر لە سێ ملیۆن دۆنم زەوی کشتوکاڵی و بەرهەمی کشتوکاڵ و تێپەڕبوونی هێڵی شەمەندەفەر لە تاتارستانەوە بۆ کازاخستان و دواتر بۆ تورکمانستان و دواجار بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری «ئینچە برون»ی پارێزگای گۆلستان، لەو تایبەتمەندییانەی کۆماری تاتارستانی ڕووسیایە.