ڕێپێوانی دژی ئاژاوەو ناھێمنی و ھەنگاوی تێکدەرانە لە شارستانە جۆربەجۆرەکانی ئێران لەوانە تاران
نوێژخوێنان و چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵک لە شارە جیاجیاکانی ئێرانی ئیسلامی و لە تاران ئەمڕۆ (هەینی) لە دوای نوێژی جومعە دژی ئاژاوەو ناھێمنی و کردەوەی تێکدەرانە ڕێپێوانیان کرد.
ھێرشی ئاژاوەگێڕان بۆ سەر موڵک و ماڵی گشتی و تایبەتیی خەڵک و پارێزەرانی ڕێکمەندی و ئاسایشت بە بیانووی گیان لە دەست دانی خوالێخۆشبوو «مەھسا ئەمینی» دوێنێ شەویش لە تاران و چەند شاری دیکەی ئێران بەردەوام بوو.
لەم ئاژاوانەدا ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و ئامبوڵانس و ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەش لە هێرشی ئاژاوەگێڕان دەستی لێ نەپاراستراو ھەتا ئێستا چەندین تەکنیکاری پزیشکی و کارمەندی فریاگوزاری برینداربوونەو لە نەخۆشخانە خەوێندراون، هەروەها ٦١ ئامبوڵانسیش تێک شکێندراون.
بە وتەی «عەلیڕەزا زاکانی» سەرۆکی شارەوانیی تاران، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٢٣ ترۆمبیلی ئاگرکوژێنەوە زیانیان بەرکەوتووە و ترۆمبیلێکی ئاگرکوژێنەوەش سووتێندراوەو ٤٣ پاس و ٥٤ وێستگەش بە بیانووی ناڕەزایی لەنێو براون.
ههروهها ژمارهیهک له ئهفسهرانی پۆلیسیش که رێگهیان له وێرانکردنی موڵک و ماڵی گشتی گرتبوو، به دهستی ئاژاوهگێڕەکان شههید کراون.
لە تاران دا کۆمەڵێک لە ئاژاوەگێڕان بە ئۆتۆمبیلێکەوە پۆلیسێکیان کرد بە ژێرەوەو لە ھەنگاوێکی نامرۆڤانەی دیکەدا ئەفسەرێکی پۆلیس لەلایەن ئاژاوەگێڕانەوە ئاگری تێبەردرا.
سەرەڕای ئەم ھەنگاوە تێکدەرانانەی ژمارەیەکی کەمی ئاژاوەگێڕان و پەلەقاژەی میدیاکانی نەیاران بۆ ھەڵخڕاندنی بیروڕای گشتی، ئەمڕۆ کەشێکی ئارام کەشێکی ئارام بە سەر تەواوی ئێراندا زاڵ بوو.
ھەر لەم ئاراستەیەدا ئەمڕۆ دوای نوێژی جومعە، نوێژخوێنان لە شارستانە جۆربەجۆرەکانی ئێرانی ئیسلامی بۆ ئیدانەکردنی کردەوەی ئاژاوەچییان ڕێپێوانیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران «ئیسنا»، خۆپیشاندەران بە ھەڵدانی درشم، ئاژاوەو ناھێمنی و ھەنگاوی تێکدەرانەیان ئیدانە کرد.
لە کۆتایی ڕێپێوانەکان بڕیارنامەی کۆتایی خۆپیشاندانی گەورەی جەماوەری ئێران بۆ ئیدانەکردنی ئاژاوەچییان و سوکایەتی کەران بە پیرۆزایەتییە ئایینییەکان و کردەوەی تێکدەرانە خوێندرایەوە.