سەردار فەدەوی: ئەمریکا قەت ھیچ بابەتێک لە ڕووی خێرخوازییەوە باس ناکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i411763-سەردار_فەدەوی_ئەمریکا_قەت_ھیچ_بابەتێک_لە_ڕووی_خێرخوازییەوە_باس_ناکات
جێگری فەرماندەری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت: ئەمریکا قەت ھیچ بابەتێک لە ڕووی خێرخوازییەوە باس ناکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 29, 2022 12:40 Asia/Tehran
  • سەردار فەدەوی: ئەمریکا قەت ھیچ بابەتێک لە ڕووی خێرخوازییەوە باس ناکات

جێگری فەرماندەری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت: ئەمریکا قەت ھیچ بابەتێک لە ڕووی خێرخوازییەوە باس ناکات.

سەردار«عەلی  فەدەوی» جێگری فەرماندەری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ھەتا ئێستا لە تەواوی دنیادا ئەمریکییەکان خێریان بۆ ھیچ وڵاتێک نەبووە.

بەپێی راپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو سەردار«فەدەوی» وتیشی: شەڕی نێوان حەق و بەتاڵ ھەرگیز کۆتایی نایەت و حەق و بەتاڵ تا کۆتایی جیهان لە ململانێدان.نوێنەری بەتاڵ شەیتانی گەورە ئەمریکایە، کە خودی ئەمریکییەکانیش لە نێوکۆنگرێسدا دان بەوەدا دەنێن.

جێگری فەرماندەری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە، نوێنەری ڕەهای بەرەی حەقیش شۆڕشی ئیسلامییە و هەمیشە ئەمریکییەکان ڕێگای جۆربەجۆریان بۆ بەرنگار بوونەوەی شۆڕشی ئیسلامی گرتووەتە بەر، لەوانە فەزای مەجازی و کەناڵە ئاسمانییەکان کە بەردەوام وەک ئامرازێکی تێکدەرانە بەکاریان ھێناون.