ئه‌یلوول 29, 2022 20:59 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری لەسەر پێ و شوێن گرتنی دادەڤانیی ئاژاوەچییان

مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، ئیدانەی ئاژاوەگێڕییەکان و سوکایەتیکردن بە پیرۆزایەتیە ئایینییەکانی کردو جەختی لەسەر لێپێچینەوە لە ئاژاوەچییان کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، لە بەیاننامەکەی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری کە ڕۆژی پێنجشەممە بڵاو کراوەتەوە هاتووە: ئەو ئاژاوەیەی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بینیمان، ئەگەرچی بە ئامادەبوون و وریایی دەستبەجێی ژن و پیاوی ئاوەزمەندی ئێرانی ئیسلامی؛ بەتایبەت خوێندکارە شۆڕشگێڕەکان لە گردبوونەوەی سەرتاسەری ئوممەتی ڕەسولەڵڵا (ص) پوچەڵ کرایەوە، بەڵام جارێکی دیکە بیانوویەکیان بۆ تێکدانی ئاسایشت و ئارامیی کۆمەڵگا و سوکایەتیکردن بە پیرۆزایەتییە ئایینییەکان و هێرشکردنە سەر بنەماکانی نیزامی ئیسلامی ڕەخساند.

له درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووه که، کۆمەڵێکی زۆر کەم کە تێگەییشتن و شیکردنەوەیەکی دروستیان بۆ پرسەکان نییه پلان و مەبەستی ترسناکی دوژمنانی ڕق لەدڵی ئەم نیزام و نیشتیمانە ئیسلامییەیان جێبه جێ کرد و تێچوویەکی قورسیان خستەسەر شانی خەڵک و وڵات.

لە بەیاننامەکەی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری دا هاتووە، سوکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆز، سوتاندنی مزگەوت، زیانگەیاندن بە موڵکی تایبەت و گشتی، یان هێرشکردنە سەر هێزەکانی پۆلیس و بەسیج و پاسەوانەکان لە وڵاتێکی ئیسلامیدا لە سای ھەبوونی خەڵکێکی بڕوامەند بە بنەما ئاینییەکان ،ڕێی تێ ناچێ بەبێ ھەڵخڕاندن و جڵەوکێش کردن و کەڵکاژۆیی بیانییەکان لە هەستی پاکی گەنجان ئەنجامی گرتبێت.

سەرپەیڤ