تشرینی یه‌که‌م 09, 2022 15:18 Asia/Tehran
  • یەکگرتن؛ تەوەری کۆبوونەوەی زانایان و پیاوانی ئایینیی شیعە و سوننەیە لە سیستان و بەلوچستانی ئێران

زانایانی شیعە و سوننەی پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە، جەختیان لەسەر پاراستنی یەکڕیزی و وریایی لە بەرامبەر پیلانەکانی دوژمن کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، ئیمامانی جومعەی شارەکانی پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران، لەم کۆبوونەوەیەدا، وریایی لە بەرامبەر پیلانگێڕییەکانی دوژمنان و یەکڕیزیی کردارو بەرزکردنەوەی ئاستی بەرچاوڕوونیییان بە پێویست زانی.

هه‌روه‌ها زانایان، پیاوانی ئایینی و گه‌وره‌کانی پارێزگای سیستان و به‌لوچستانی ئێران خوازیاری وریایی ته‌واوی خه‌ڵک و به‌رپرسان له‌ به‌رامبه‌ر پیلانی دوژمنان بوون لە ئاراستەی دامەزراندنی ئاشتی و ئاسایشت له‌و پارێزگایه‌دا.

کۆمەڵێک لە زانایان، دەمڕاست و سەرۆک خێڵ و چین و توێژە جیاوازەکانی خەڵکی پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێرانیش، وێڕای ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئاسایشت، کردەوەی ئاژاوەچییەکانیان ئیدانە کردو جارێکی دیکە لەگەڵ ئارمانجەکانی نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران،شەهیدان، ئیمام خومەینی (رە) و ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پەیمانیان نوێ کردەوە.

سەرپەیڤ