تەفروتونا کرانی شانەیەکی قاچاخی چەک و چۆڵ لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە باکووری رۆژئاوای ئێران
نووسینگەی پهیوهندییه گشتییهکانی بنکەی حەزرەتی حهمزه سهیدوشۆهەدا (ع) باسی لهنێوبرانی شانەیەکی قاچاخی چهک و چۆڵی سەربە گروپه تیرۆریستییهکانی کرد له باکووری ڕۆژئاوای ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، نووسینگەی پهیوهندییه گشتییهکانی بنکەی حەزرەتی حهمزه سهیدوشۆهەدا(ع) لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند کە، خەباتکارانی ئەم بنکەیە توانیویانە کە بەوپەڕی وریاییەوە یەکێک لە شانەکانی قاچاخی چەک و تەقەمەنی سەربە گروپە تیرۆریستییە دژە شۆڕشەکان و دەزگاکانی سیخوڕیی بیانی ناس کەن لەنێوی بەرن.
ئەم ئاگاداری نامەیە باسی ئەوەشی کردووە کە ئەم کەسانە کە بە نیازی تێکدانی ئاسایشتی گشتیی کۆمەڵگا و دروست کردنی ئاژاوە بوون، لە کاتی دزەکردن لە سنوورەکانی باکووری رۆژئاوای ئێران ، کەوتنە بۆسەی خەباتکارانی بنکەی حەزرەتی حهمزه سهیدوشۆهەدا(ع) ەوە.
لە درێژەی ڕاگەیاندنەکەی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی بنکەی حەزرەتی حهمزه سهیدوشۆهەدا(ع)دا ھاتووە: لەم ھەڵمەتەدا ٩ چەکی ژێ ٣ و بڕێکی زۆر تەقەمەنیی دۆزراونەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە.
لەم ڕاگەیاندنەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە ئامانجی دوژمن تەیارکردنی دەست و پێوەندە تیرۆریست و جوداخوازان و ئاژاوەگێڕەکانە بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشتی گشتیی کۆمەڵگاو کوشتنی خەڵک لە جەنگەی ئاژاوەکان و ھەروەھا سود وەرگرتنی سیاسی لەم پرسە، کە ھەڵبەت بە چاودێری و وریایی خەباتکارانی بنکەی حەزرەتی حهمزه سهیدوشۆهەدا(ع) ئەم ھەنگاوەیان پوچەڵ بووەوە.