ڕەییسی: هۆکاری ڕق ھەڵگرتنی دوژمن لە نەتەوەی ئێران، پێشکەوتنە سەرسوڕهێنەرەکانیەتی
سهرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی له دیداری کۆمهڵێک له بهرپرسانی حکومهت و میوانانی بیانیی بهشداری کۆنفرانسی یهکڕیزی لهگهڵ ڕابهری مهزنی شۆڕشی ئیسلامی ، هۆکاری کینهی دوژمن بهرامبهر بە نهتهوهی ئێرانی بۆ پێشکەوتنی سەرسوڕھێنەرو ھەمەلایەنەی گەڕاندەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە سەرەتای دیدارەکەدا وتیشی: لە گەشتەکەی ئەم دواییەی بۆ نیویۆرک، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی دا داوای لێبوردنی کردو ڕایگەیاند: سەرباری هەوڵی زۆری نەیتوانیوە لانیکەم بایکۆتەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا لەسەر ئێران هەڵبگرێت، منیش وەڵامم دایەوە کە گەلی ئێران هەمیشە لە هەڕەشە و بایکۆتەکانیان کردووە بە دەرفەت.
ڕەییسی وتیشی: ئێران لە پرسی کۆرۆنادا بە چالاککردنی شەش ناوەندی بەرهەمهێنانی ڤەکسین و پێکوتە بوو بە هەناردەکارو ئەمڕۆش لە ڕیزی وڵاتانی ھەڵکەوتەی جیهانە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم نەخۆشییەدا.
سهرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی به ئاماژه به ئاماری پێشکهوتنی زانستی، گهشهی ئابووری، کهمبوونهوهی ههڵاوسان و زیادبوونی هاوکاریی بازرگانی و نێودهوڵهتیی وڵات، سوپاسی خهڵکی کرد بۆ هاوکارییه دڵسۆزانهکانیان لهگهڵ حکومهت به تایبهت له جێبهجێ کردنی چاکسازیی ئابووری و وتی: دوژمنانی ئێران لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەش دا بەدوای توشی تەنگژەکردنی وڵات بوون، بەڵام خەڵک وەک ڕابردوو بە سەبر و خۆڕاگرییەوە شکستیان پێ هێنان.
ڕەییسی شاردنەوەی ڕاستییەکان و بڵاوبوونەوەی نەزانیی مۆدێرنی لە ڕیزی فێڵ و تەڵەکەکانی ئێستای بەدخوازانی جیهانی ئیسلامیدا زانی و ڕوونی کردەوە کە، ڕێگای بەرنگاربوونەوەی ئەم فێڵ و تەڵەکانەش پەرە پێ دانی وریاییە لەسەر بنەمای یەکڕیزیی ئیسلامی و دوورکەوتنەوە لە دووبەرەکی.