تشرینی یه‌که‌م 27, 2022 11:46 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: پێکەران و پیلانداڕێژەرانی تاوانەکەی شاچراغ وەڵامێکی لەبیر نەکراوەیان دەدرێتەوە

سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ په‌یامێکدا وێڕای سەرەخۆشی کردنی ڕووداوی شه‌هیدو برینداربوونی کۆمه‌ڵێک له‌ زیارەتکارانی مه‌زارگه‌ی پیرۆزی حه‌زره‌تی ئه‌حمه‌د بن موسا (ع) نووسیویه‌تی: ده‌زگاکانی ئاسایشت و پۆلیس، وێڕای ناس کردنی داکۆکیکارانی ئەم تاوانە، وەڵامێکی پەژیوان کەرەوەو لەبیرنەکراوە بە پێکەران و پیلانداڕێژەرانی دەدەنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەییسی» لە پەیامێکدا وێڕای سەرەخۆشی کردنی ڕووداوی شه‌هیدو برینداربوونی کۆمه‌ڵێک له‌ زیارەتکارانی مه‌زارگه‌ی پیرۆزی حه‌زره‌تی ئه‌حمه‌د ئیبنی موسا (ع) نووسیویەتی: بانگەوازی ستەملێکراوی و ھێزمەندیی نەتەوەی ئێران، ئەمجارەیان لە مەزارگەی پیرۆزی حەزرەتی ئەحمەد ئیبنی موسا (ع) دەنگی دایەوە و تاوانێکی ار لە پێڕستی ڕەشی تاوانەکانی دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی زیاد کرا.

سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ درێژه‌دا بە بۆنەی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییەی کە بووە ھۆی شه‌هیدو برینداربوونی کۆمه‌ڵێک له‌ زیارەتکارانی مه‌زارگه‌ی پیرۆزی حه‌زره‌تی ئه‌حمه‌د ئیبنی موسا(ع) لە بنەماڵەی ئه‌و ئازیزانه‌ و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی ئێران کرد سەرەخۆشیی کرد.

ئایەتوڵڵا ڕەییسی ئاماژەی بەوەش کرد کە: ئەزمونەکان وادەردەخەن کە دوژمنانی ئێران تۆڵەی ھیوابڕاوی و بە ئەنجام نەگەییشتنی پیلانەکانیان لەمەڕ لێکترازاندنی  ڕیزە پتەوەکانی گەل و پێشکەوتنی وڵات بە توندوتیژی و تیرۆر دەکەنەوە.

سه‌رۆک کۆماری ئێران جه‌ختی لەوەش کردەوە کە: ئه‌م تاوانە به‌دڵنیاییه‌وه‌ بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه‌ و ده‌زگاکانی ئاسایشت و پۆلیس، وێڕای ناس کردنی داکۆکیکارانی ئەم تاوانە، وەڵامێکی پەژیوان کەرەوەو لەبیرنەکراوە بە پێکەران و پیلانداڕێژەرانی دەدەنەوە.

سەرپەیڤ