تشرینی یه‌که‌م 31, 2022 14:54 Asia/Tehran
  • وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران ڕایگەیاند: ئەنجامدەری دووھەمی تاوانە تیرۆریستییەکەی شیرازیش دەستگیر کرا

وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران باسی دەستگیرکرانی ئەنجامدەری دووھەمی تاوانە تیرۆریستییەکەی شاچراغ(ع)ی کردووە لە لایەن فەرمانبەرانی ئەم وەزارەتخانەیەوە.

لە ھێرشی چەکدارانەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ئۆکتۆبەر بۆ سەرشاچراغ، مەزارگەی پیرۆزی حەزرەتی ئەحمەد ئیبنی مووسا (ع)، لە شاری شیرازی ناوەندی پارێزگای فارس لە باشووری ئێران، ١٥ کەس کە ٢ منداڵیشیان تێدابوو، شەهید کران و ٣٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەم کردەوە تیرۆریستییە کە داعش بەرپرسیارێتیی لە ئەستۆ گرتووە، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی جۆربەجۆری جیهانەوە ئیدانە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران، حوججەتولئیسلام «سەیید ئیسماعیل خەتیب»، ڕۆژی دووشەممە، لە نۆیەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی بەرەڤانیی لەسەرھەست،وێڕای ڕێزلێنان لە یادی شەهیدانی تاوانکارییە تیرۆریستییەکەی شیرازو پیرۆزبایی بیستەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەرەڤانیی لەسەرھەست، وتی: بەهۆی ڕەچاوکردنی ڕێوشوێنی بەرەڤانی لە شیراز، شەوی ڕابردوو ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیە سەرکەوتوو بوون لە دەستگیرکردنی ئەنجامدەری دووھەمی کردەوە تیرۆریستییەکەی شاچراغ(ع).

«خەتیب» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئاسایشت لە هەموو شتێک باڵاترە و ژێرخان و هەوێنی هەموو کاروباری وڵاتە،وتیشی:ئەوەی وا هەڕەشە لەم ئاسایشتە بکات دەبێتە ئەوبەرایەتییەک بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی.

وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران ڕاشیگەیاند: لە هەرشوێنێک پرسی ئاسایشت وروژێنرا، دەبێ هەموو هەوڵێک بۆ باشترکردن و بەردەوامبوونی بخرێتەگەڕ.

سەرپەیڤ