گردبوونەوەی جەماوەری ئێران لە بەردەم باڵوێزخانەی ئاڵمانیا لە تاران
کۆمەڵێک لە خەڵک، گیانبازان و بنەماڵەی شەهیدان و لەخۆبردووانی ئێران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کردەوەی دوژمنکارانەی دەوڵەتی ئاڵمانیا لەبارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییە، لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە تاران گردبوونەوە.
لە درێژەی پشتیوانیی دەسەڵاتدارانی ڕۆژئاوا لە ئاژاوەکانی ئەم دواییەی ئێران، «ئانالینا بایربۆک» وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا لە زنجیرە توییتێکدا وێڕای بانگەشەی بێ بنەما دژی ئێران، ڕایگەیاند: ناکرێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێراندا بە شێوەی ئاسایی و وەک هەمیشە بەردەوام بێت.
«ئانالینا بایربۆک» وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕایگەیاند: بەرلین ھەلی چوونە نێو ئەڵمانیا بۆ ئێرانییەکان کە بەرتەسک تر لە پاکێجی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا دەکاتەوە کە پێشتر لە وەڵامی "دۆخی مافەکانی مرۆڤ" لە ئێراندا ڕاگەیەندرابوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، لەم گردبوونەوە ناڕەزایانەیەدا، کۆمەڵێک لەخەڵک و ئەندامانی کۆمەڵەی لەخۆبردووانی ئێران بە باوک و دایکی شەھیدان و گیانبازان و دیلە ڕزگارکراوەکانی شەڕی داسەپاوەوە، بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، وێنەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و شەهید حاج «قاسم سولەیمانی» و شەهیدانی دیکەو هەڵدانی دروشم پەیامی ناڕەزایەتیی خۆیانیان بەرامبەر بە هەڵوێستی ئەڵمانیا لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە ڕاگەیاند.
لە کۆتایی ئەم گردبوونەوەیەدا، ئامادەبووان بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک کردەوەی ھۆکارانی ئاژاوەنانەوەو ھێرشی تیرۆریستی لە مەزارگەی پیرۆزی شاچراغی شیرازیان شەرمەزار کرد.