تشرینی دووه‌م 04, 2022 02:48 Asia/Tehran
  • تیرۆری بەرنوێژی مزگەوتێک لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێران

فەرماندەی پۆلیسی سیستان و بەلوچستانی ئێران وتی: ڕۆژی پێنج شەممە بەرنوێژی و ئیمامی مزگەوتی مەولای موتتەقیان لە زاهیدانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران بە تەقەی تیرۆریستان شەھید بوو.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێری فارس، سەردار «ئەحمەد تاهیری» وتی: ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە بەر لە نوێژی مەغریب و عیشا، حوجەتولئیسلام «سەجاد شەهرەکی» ئیمامی مزگەوتی مەولای موتتەقیانی زاهیدان، لەلایەن تیرۆریستانەوە تەقەی لێکرا و شەهید بوو.

فەرماندەی پۆلیسی سیستان و بەلوچستانی ئێران وتیشی: لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی پۆلیسدا ئەوە دەرکەوت کە ئەو چەکدارانە بە ٢ ئۆتۆمبێل و بە دەموچاوی داپۆشراوەوە، حوجەتولئیسلام «سەجاد شەهرەکی» ئیمامی مزگەوتی مەولای موتتەقیانی زاهیدانیان داوەتە بەر دەمانچەو گولەیان بە سەروسینگیەوە ناوە.

سەردار «تاھیری» وتیشی: ھێرشبەرە چەکدارەکان دەستبەجێ دوای تەقەکردن لە شوێنەکە ھەڵاتوون و حوجەتولئیسلام «سەجاد شەهرەکی» خێرا لە ڕێگای فریاگوزارانەوە ڕەوانەی ناوەندێکی فریاکەوتن دەکرێت کە بە سەرنجدانی کاریگەر بوونی برینەکانی بەرگە ناگرێ و بە پلەی بەرزی شەھادەت دەگات.

سەرپەیڤ