تشرینی دووه‌م 16, 2022 15:41 Asia/Tehran
  • «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان»: نەتەوەی ئێران ڕێگە نادات لە لایەن دەستوەردەرانی بیانییەوە کایە بە ئاسایشی وڵاتەکەی بکرێت

وەزیری دەرەوەی ئێران، کۆماری ئیسلامیی به یەکێک له قوربانیانی تێرۆریزم ناوبردو ڕایگەیاند که نەتەوەی ئێران هەرگیز ڕێگه نادات بەرژەوەندی و ئاسایشتی له لایەن دەستوەردەرانی بیانی و دەست و پێوەندە تیرۆریستەکانیان ، کایەی پێ بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا بۆ «ئیفیتسا داتشیچ» جێگری یەکەمی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی سێربیستان، وێڕای ستایش کردنی پەیامی سەرەخۆشی و ھاودەردی دەربڕینی ناوبراو لە بارەی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی گڵکۆی پیرۆزی شاچراغ(ع)ی شیراز نووسی: کۆماری ئیسلامی ئێران وەک یەکێک لە قوربانیانی تیرۆر و توندڕەوی، هەمیشە پێشەنگ بووە لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردە ترسناکە لە هەموو گۆڕەپانەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیداو لەم ئاراستەیەش دا شەھیدی زۆری لەوانە سەرداری شەھید «قاسم سولەیمانیی» پێشکەش کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی:بەداخەوه هەندێک وڵاتی هەژموونخواز کەبانگەشەی بەرنگاربوونەوەی تیرۆریزمیش دەکەن، لە ئێستادا ھیوایان بە سەپاندنی سزاو بایکۆت و ئەوپەڕی گوشار بەسەر نەتەوەی ئێران دا نەماوەوهەوڵی ئەوە دەدەن بەسیاسەتی فریودەرانە، لەوانە هاندان و تیرۆرکردن و توندوتیژی لە خواستی لێبڕاوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بڕینی ڕێگای دەستەڵات و ھێزمەندی و پێشکەوتن لەمپەر قوت کەنەوە.

ئەمیر عەبدوڵڵاھییان  ھیواداریی دەربڕی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھاوکاری کردنی لەگەڵ وڵاتانی سەربەخۆو دۆست لەوانە سیربستان، ھەنگاوی کاراو بایەخمەند لە پێناوی خەباتی ڕاستەقینەی دژی دیاردەی نەگریسی تیرۆریزم و بەرنگار بوونەوەی سیاسەتەکانی فریوەدەرانەی ئەکتەرە پاوانخوازەکان ھەڵگرن.

سەرپەیڤ