تشرینی دووه‌م 18, 2022 16:11 Asia/Tehran
  • دەستگیرکرانی ژمارەیەک لە ھۆکارانی کردەوە تیرۆریستییەکەی «ئیزە»

پارێزگاری خوزستانی باشووری ئێران باسی دەستگیرکرانی ژمارەیەک ھۆکارو ئەنجامدەرانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی «ئیزە»ی کرد لە کاتی هەڵاتن لە شوێنی ڕووداوەکە.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە تیمێکی تیرۆریستی چوونە نێو بازاڕی ناوەندی شاری «ئیزە»ی پارێزگای خوزستانی باشووری ئێرانەوەو  تەقەیان لە خەڵک کرد کە لە ئەنجام دا حەوت کەس شەھید و دە کەسی دیکەش بریندار بوون.

«سدیق خەلیلیان» پارێزگاری خوزستان ڕۆژی هەینی لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهیدانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ئیزە، بە ئاماژە بە دەستبەسەر کرانی ژمارەیەک لە ئەنجامدەرانی ڕووداوە تیرۆریستییەکە وتی: لە ئێستادا سەرقاڵی ناس کردنی ئەو کەسانەن کەلە پشت پەردەدا تۆڕو تیرۆریستانیان پێکەوە یەکانگیر کردووە.

«خەلیلیان» لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە ھۆکارە ئاشکرا و شاراوەکانی ئەم ڕووداوە تیرۆریستییە چاوەڕوانی ھەنگاوو ھەڵس و کەوتی لێبڕاوانە بن، وتیشی: کەسانێک لە دەرەوەی وڵات و لە پشت پەردەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەن کە بەم زووانە دەستنیشان دەکرێن و بە خەڵک دەناسێندرێن.

نەریتی بەڕێ کردنی تەرمی شەهیدانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ئیزە ئەمڕۆ ھەینی بە بەشداریی خەڵک و بەرپرسانی شاری ئیزە بەڕێوە چوو.

 

سەرپەیڤ