تشرینی دووه‌م 18, 2022 21:28 Asia/Tehran
  • لەنێوبرانی تیمێکی تیرۆریستی لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران

تیمێکی تیرۆریستی لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تێکشکێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، ئەندامانی تیمێکی تیرۆریستیی پەیوەست بە ئاژاوەگێڕییەکان، کە بە تەما بوون بە گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی بۆ نێو وڵات و بەکارهێنانیان لە ئاژاوەگێڕییەکان دا شارەکان تێکچڕژێنن، لە سای وریایی و لەسەر ھەست بوونی هێزە ئەمنییەکان لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بە تێکڕایی دەستنیشان و ڕاپێچ کران.

دەستگیرکراوەکانی ئەم تیمە تیرۆریستییە بە ئاشکرا دانیان بەوەدا ناوە کە: بە تەما بوونە لە کاتی جەنگەی ئاژاوەکانی شارە جیاجیاکانی ئێراندا نارنجۆک لە دژی خەڵک و پاسەوانانی ئەمنی بەکاربهێنن.

ئەندامانی ئەم تیمە تیرۆریستییە کە ڕاستەوخۆ لە لایەن گروپە تیرۆریستییەکانی ئەودیوی سنوور و هەندێک ھۆکاری دژە شۆڕشی دانیشتووی وڵاتانی ڕۆژاوای داسپێردرا بوون، پێش ئەنجام دانی هەر کردەیەکی تیرۆریستی پێیان زانراو کەوتنە نێو بۆسەی هێزە ئەمنییەکانەوە.

ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەر چالاکیەکی دژە ئەمنیەتی و تیرۆریستی لە ژێر چاودێریی ئیتلاعاتیی ئەم ڕێکخراوەیەدایە.

سەرەڕای ئەوەی کە ئاژاوەنانەوەو تیرۆر لە ستراتیژییە هەمیشەییەکانی دوژمنان لەوانە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسلامی دێتە ئەژمار، بەڵام لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە، دوژمنان ئەوپەڕی ھێزو توانایی سیاسی و میدیایی خۆیانیان بۆ توندکردنەوەی ناڕەزامەندییەکان و پەرە پێ دانی توندوتیژی لە ھێندێک لە شارەکانی ئێراندا بەکار ھێناوە.

سەرپەیڤ