تشرینی دووه‌م 18, 2022 21:50 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی بەربڵاوی خەڵک دژی ئاژاوەگێڕان لە مەشهەدی پیرۆز

کۆمەڵێک لە نوێژخوێنان و ئەندامانی سەندیکاو کاسبکارانی بازاڕ بۆ ڕێزنان لە خوێنی شەھیدانی ئاسایشت، دوای بەرپاکرانی نوێژی ھەینی لە مەشهەدی (باکوری ڕۆژھەڵاتی ئێران) بە شێوەیەکی خۆڕسک دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بە هۆی هێرشی ئاژاوەگێڕانی دوێنێیی شاری مەشهەدی سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان، ٢ کەس شەهیدو ٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم؛ وەک ڕێزنانێک لە خوێنی شەهیدانی ئەمنی کە گیانیان لە پێناوی دەستەبەرکردنی ئاسایشی بازاڕی و کاسبکاران بەخت کرد، ئەم چینەی کۆمەڵگا لەپاش بەرپا کردنی نوێژی هەینی لە مەزارگەی پیرۆزی ئیمامی ڕەزا(ع) بە شێوەیەکی خۆڕسک دەستیان دایەڕێپێوان.

لەم ڕێپێوانەدا ، سەندیکاکان و بازاڕی و نوێژخوێنان، بە ئامادەبوونی پڕ لە جۆش و خرۆشیان، جارێکی دیکە وێڕای پەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ شەھیدان، جەختیان لە بەردەوامیی ئارمانجە پیرۆزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوە.

سەرپەیڤ