«ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» لە دیدار لەگەڵ کۆمەڵێک لە بیرمەندانی عێراقدا: هاوکاریی ئێران و عێراق بۆ پتەوکردن و باشترکردنی پەیوەندییەکان بەردەوامە
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق له بواری فەرمی و جەماوەریدا ناوازەیەو ڕاوێژ و هاوکاریی دوولایەنە له ئاسته جیاجیاکاندا بۆ پتەوکردن و باشترکردنی پەیوەندییەکان بەردەوامە.
کۆمەڵێک لە بیرمەندان، مامۆستایانی زانکۆ، پسپۆڕان، شرۆڤەکاران و چالاکانی میدیایی عێراق ڕۆژی سێشەممە لە تاران چاویان بە «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهییان» وەزیری دەرەوەی ئێران کەوت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران جەختی لە گرنگیی پێوەندیی برایانەو ڕوولە پەرەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری عێراق کردەوە و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی ئەو پێوەندییانە لە سەر بەرژەوەندییەکانی دوو وڵات و ھەردووک نەتەوەکەو ھەروەھا ناوچەکەش بە گرینگ زانی.
میوانانی عێراقیی بەشداری دیدارەکە، بۆچوون و پرسیاری خۆیان سەبارەت بە پرسە جۆربەجۆرەکان بە تایبەت پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق ئاراستە کرد. لە نێو وڵاتانی عەرەبی ڕۆژئاوای ئاسیا، عێراق زۆرترین پەیوەندیی فەرهەنگی و ئایینی لەگەڵ ئێران هەیە.
بوونی درێژترین سنوور لە نێوان دراوسێکان (نزیکەی 1258 کم سنووری وشکانی و 351 کم سنووری ئاوی)، پەیوەندی ڕەگەزی، مێژوویی، زمانەوانی، هاوبەشیی ئایینی و بوونی هەڕەشە و بەرژەوەندیی هاوبەشی ئەمنی و ئابووری بە خاڵێکی گرنگ ی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران وعێراق دادەنرێت.