تشرینی دووه‌م 23, 2022 18:29 Asia/Tehran
  • دەستگیرکردنی ٤٠ هاوڵاتیی بیانی لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی ھێندێک لە شارەکانی ئێران

وتەبێژی دەزگای قەزایی ئێران دەستگیرکردنی ٤٠ هاوڵاتیی بیانی لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی ھێندێک لە شارەکانی ئێران ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەسعود ستایشی»، وتەبێژی دەزگای دادی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بەو کەسانەی لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی وڵاتدا دەستبەسەر کراون، وتی: ٤٠ کەسی بیانیش کە ڕۆڵی گرینگیان هەبووە و تەنانەت لە گۆڕەپانەکەدا ئامادە بوونە، دەستگیر کراون.

وتەبێژی دەزگای دادی ئێران ڕایگەیاند: ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەدا دەستیان هەبووە و تەنانەت بەشێکیان لە گۆڕەپان و لەسەر شەقامیش بەدی کراون، بە پێی یاسای نێوخۆی وڵات و بە گوێرەی مەرجی یاسای سزادانی ئیسلامی، بڕیاریان بۆ دەدرێت.

ستایشی وتیشی: ئەو دیمەنانەی کە لە شەقامەکانی بەشێک لە شارەکانی ئێران بینران خەونی ئاژاوەگێڕانەی تیرۆریستانیان بۆ داھاتووی ئەم وڵاتە سەربەرزو یەکگرتووە ئاشکرا کرد، ئەو خەونەی کە بە گوێرەیەوە بە خەیاڵی خۆیان ئاسایشتی گشتی دەشێوێندراو توندوتیژی تیۆریزە دەکراو تیرۆریستانیش تەیارو پەلکێش دەبوون و کاری تێکدەرانەیان پێ دەکردن.

سەرپەیڤ