تشرینی دووه‌م 28, 2022 23:50 Asia/Tehran
  • ڕەئیسی: چالاکییەکانی هێزی دەریایی ئێران بناغەدانەری ئاسایشی کەشتیوانی و خۆشگوزەرانی بازرگانییە لە ناوچەکەدا

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: به ئاماده بوونی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران له ئاوه ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دا، ئاسایشی کەشتیوانیی دامەزراوه و بازرگانی گەشەی کردووه .

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی، «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە لەنێو کۆڕی فەرماندە و ئەفسەرو بنەماڵەی شەهیدان و فەرمانبەرانی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارستانی جاسک لە باشووری ئێران وێڕای پیرۆزبایی ڕۆژی پڕ لە شانازیی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی ئێران ، وتیشی:هێزی دەریایی ئەرتەش بە پاراستنی بازرگانی و ئابووری لە ناوچەی زۆر گرنگ و بەندەری ستراتیژیی جاسک، ئاسایش وەک بناغەی برەوسەندن و گەشەی ئابووری دابین دەکات.

ڕەئیسی، بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی ئاوەدانی و پەرەپێدانی هێڵی کەشتیوانی و کۆپاپۆڕی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاماژەی کردە پێشینەی پەلاماری جەردە دەریاییەکان لە ناوچەکەو وتیشی:لەوەتەی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەکەدا ئامادە بوونێکی کاریگەری ھەیە، ئاسایشتی کەشتیوانی دامەزراوەو بازرگانی برەوی پەیدا کردووە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە:هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وێڕای دەست ڕاگەییشتن بە چەک و چۆڵیی پێشکەوتەو ئاڵۆز،جگە لە دابینکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ دراوسێکان، پەیامی ئاشتی و ئاسایشیشی پێیە،بەڵام ئەگەر بچوکترین هەڕەشە لەنەتەوە و نیشتمان و خاکی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی بکرێت،کاردانەوەیەکیان دەبێت کە لە مێژوودا دەمێنێتەوە و وانەیەکی لەبیرنەکراو بە دوژمن فێر دەکات.

ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی ئازەر (٢٨ی نۆڤەمبەر) ساڵڕۆژی داستان خولقاندنی ئەندامانی پاپۆڕی موشەک ھاوێژی «پەیکان» و ڕۆژی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو.

سەرپەیڤ