کانونی یه‌که‌م 10, 2022 06:11 Asia/Tehran
  • شەهید بوونی ئیمامی جومعەی ئەهلی سوننەتی مزگەوتی ئیمامی حسێن (ع)ی «خاش» لە ئێران

ئەنجومەنی ئاسایشی پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران، شەهیدبوونی ئیمامی جومعەی ئەهلی سوننی مزگەوتی ئیمامی حسێن (ع) لە شاری خاش ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،ئەنجوومەنی ئاسایشی پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە،بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، مەولوی «عەبدولواحید ڕیگی» ئیمامی سوننەی مزگەوتی ئیمام حسێن (ع) لە شاری خاش ڕۆژی پێنجشەممە لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە .ڕفێندرا و شەهید کرا.

ئەم بەیاننامەیە دەشڵێت، دوای لێکۆڵینەوەی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان ڕاپۆرتی زۆرتر ئاشکرا دەکرێن.

مەولوی عەبدولواحید ڕیگی، ئیمامی سوننەی مزگەوتی ئیمامی حسێن (ع) لە شاری خاش بە یەکێک لە سیمبولەکانی یەکڕیزی لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران دەھاتە ئەژمار.

ئیمامی سوننەی مزگەوتی ئیمامی حسێن(ع)ی خاش پێشتر لە وتووێژێکدا لەگەڵ نوێنەری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی کە ڕەوانەی سیستان و بەلوچستان کرابوو ڕایگەیاندبوو: ئێمە ئاگاداری پلان داڕشتنی مونافقین و دوژمنانین. جگە لە ئیسلام و حکومەتی ئیسلامی و ئێران و برایەتی لەگەڵ شیعە هیچ شتێکی ترمان بۆ وتن نییە.

مەولوی «عەبدولواحید ڕیگی» بە ئاماژەدان بە پەیوەندیی نزیکی نێوان سوننەکانی سیستان و بەلوچستان و برا شیعەکان ڕایگەیاندبوو کە: ئێمە ئەم وڵاتەمان خۆشدەوێت، ڕابەری باڵای شۆڕش دۆستی ئێمەیە؛ دوای ئەم حکومەتە ئیسلامیە ئەم وڵاتە ئیدی بەکاری ئێمە نایەت، بەکاری دین و ئیسلام و تەنانەت شەرەف و ناموسی موسڵمانانیش نایەت.

ئیمامی جومعە ئەهلی سوننەی مزگەوتی ئیمامی حسێن (ع)ی خاش ڕایگەیاند کە لەلایەن گروپەکانی دوژمنەوە هەڕەشەی لێ کراوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی بەرگری لە سنوورەکەی نەکات هیچ شەرەفێکی نییە.

سەرپەیڤ