کانونی یه‌که‌م 11, 2022 22:51 Asia/Tehran
  • قالیباف: مەولەوی عەبدولواحید پیلانی دووبەرەکی نانەوەی دوژمنانی پووچەڵ دەکردەوە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ شەهید بوونی ئیمامی مزگەوتی ئیمام حوسێن (ع) لە شاری خاش ڕایگەیاند:مەولەوی عەبدولواحید پیلانی دووبەرەکی نانەوەی دوژمنانی پووچەڵ دەکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «محەممەد باقر قاڵیباف»، سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا نووسیویەتی «مەولەوی عەبدولواحید» یەکێکە لە کەسایەتییە ناسراو و متمانەپێکراوەکانی خەڵک، بە پێشینەیەکی درەوشاوەوە لە هەموو قۆناغەکانی شۆڕش و حکومەت و سەردەمی بەرگریی پیرۆز و ئەو قۆناغانەی کە دوژمنان هەوڵیان دەداو بە ڕق و دەمارگرژی لە نێوان ڕیزەکانی شیعە و سوننەدا جیاوازی دروست کەن،دەکرد، بە هەوڵ و تەگبیرەکانی پیلانی پووچەڵ کردنەوە.

قاڵیباف جەختی لەوەش کردەوە کە، دەزگاکانی هەواڵگری و ئەمنیەتیی ئێران دەستبەجێ ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە دەستنیشان بکەن و سزایان بدەن.

جێگای ئاماژەیە، مەولوی عەبدولواحید ڕیگی، ئیمامی سوننەی مزگەوتی ئیمامی حسێن (ع) لە شاری خاش لە وتووێژێکدا لەگەڵ نوێنەری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی کە سەردانی سیستان و بەلوچستانی کردبوو، ڕایگەیاند بوو، ئێمە ئاگاداری پلان داڕشتنی مونافقین و دوژمنانین. جگە لە ئیسلام و حکومەتی ئیسلامی و ئێران و برایەتی لەگەڵ شیعە هیچ شتێکی ترمان بۆ وتن نییە.

مەولوی «عەبدولواحید ڕیگی» بە ئاماژەدان بە پەیوەندیی نزیکی نێوان سوننەکانی سیستان و بەلوچستان و برا شیعەکان ڕایگەیاندبوو کە: ئێمە ئەم وڵاتەمان خۆشدەوێت، ڕابەری باڵای شۆڕش دۆستی ئێمەیە؛ دوای ئەم حکومەتە ئیسلامیە ئەم وڵاتە ئیدی بەکاری ئێمە نایەت، بەکاری دین و ئیسلام و تەنانەت شەرەف و ناموسی موسڵمانانیش نایەت.

ئیمامی جومعە ئەهلی سوننەی مزگەوتی ئیمامی حسێن (ع)ی خاش وێڕای ڕایگەیاندنی ئەمەی کە لەلایەن گروپەکانی دوژمنەوە هەڕەشەی لێ کراوە، جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی بەرگری لە سنوورەکەی نەکات هیچ شەرەفێکی نییە.

سەرپەیڤ