کانونی یه‌که‌م 18, 2022 12:04 Asia/Tehran
  • لەناوبرانی باندێکی قاچاخی چەک و تەقەمەنی لە «سنووری پاوە»ی ڕۆژئاوای ئێران

فەرماندەی پاسەوانی سنووریی پارێزگای کرماشان لە ڕۆژئاوای ئێران، باسی لەنێوبرانی باندێکی قاچاخی چەک و تەقەمەنیی کردووە لە پێکدادانێکی چەکداریی نێوان پاسەوانانی سنوور و قاچاخچییەکان لە سنووری پاوە .

«سەردار کیاست سپیهری»، فەرماندەی پاسەوانی سنووریی پارێزگای کرماشان، باسی لەنێوبرانی باندێکی قاچاخی چەک و تەقەمەنیی کردووە لە پێکدادانێکی چەکداریی نێوان پاسەوانانی سنوور و قاچاخچییەکان و وتوویەتی: لەم ئۆپەراسیۆنەدا ١٠ دەمانچەش بە قاچاخچییەکانەوە گیراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «سەردار سپیھری» وتیشی: لە ئاراستەی خەباتی بەبڕشتانەی دژی قاچاخی چەک و تەقەمەنی و دوای گەییشتنی هەواڵی کنەی قاچاخچییەکانی چەک و تەقەمەنی بۆ وڵات، ئەو پرسە خرایە بەرنامەی کاری ئیتلاعاتیی پاسەوانانی سنووری پاوەوە.

سەرکردایەتیی پاسەوانی سنووریی پارێزگای کرماشان، ھەروەھا وتیشی:دوای ئەنجام گرتنی ڕێوشوێنی تەکنیکی لە لایەن پاسەوانانی سنوور و چاودێری بەسەر ڕێگاکانی دزەکردن لە ئۆپەراسیۆنێکی پلان بۆ داڕێژراودا، ئۆتۆمبێلێک کە بارێکی چەکی قاچاخی هەڵگرتبوو دەستنیشانکرا و دەستی بەسەردا گیرا.

«سەردار سپیهری»، بە ئاماژە بە ململانێی چەکداریی نێوان پاسەوانانی سنوورو قاچاخچیانی چەک و تەقەمەنی و گیان لەدەستدانی یەکێکیان، وتیشی: یەکێک لە ڕێگاکانی یارمەتیدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشتی وڵات و دڵنیایی خەڵک، خەباتی جدییە دژی قاچاخی چەک و چۆڵ لە وڵات دا.

سەرپەیڤ