دەست پێ بوونی ھەڵمەتی دروستکردنی ڕیاکتۆری توێژینەوەی نوێ لە ئێران
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران باسی دەست پێ بوونی ھەڵمەتی دروستکردنی ڕیاکتۆری توێژینەوەی تازەی کردووە.
زاناو پسپۆرانی لاوی ئێرانی سەرکەوتنی بەرچاویان لە بنیاتنان و بەرهەمهێنانی ھەموو جۆرە کەرەستەیەکی ناڤۆکی لە کەرتی پیشەسازی و پزیشکیدا بەدەستهێناوە.
"محەمەد ئیسلامی"، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، لە بەرنامەیەکی تایبەتی وتووێژی هەواڵیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران دا دەستپێکرانی ھەڵمەتی دروست کردنی ڕیاکتۆری نوێی توێژینەوەی ڕاگەیاند و وتی: ئەم ڕیاکتۆرە تەواوکەر و جێگرەوەی ڕیاکتۆری تاران دەبێت.
ئیسلامی ئاماژەی بەوەشکرد: لە ٤ ساڵی ڕابردووەوە پڕۆژەی جێبەجێکردنی سەنتەری "تێترا" خێراتر بووە، کە دەبێتە گەورەترین ناوەندی بەرهەمهێنانی ڕادیۆدەرمانی لە ناوچەکەدا.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران هەروەها وتی: ئەم ڕیاکتۆرە ١٠ مێگاواتییەی توێژینەوەی گۆماوی کە ئەندازەیەکی گەورەتری لە ڕووی کارایی و ئەنجامێکی باشتریشی لەچاو ڕیاکتۆرەکەی تاران ھەیە،؛ کۆمەڵێک چالاکیی بەرفراوان دەگرێتەوە کە ئێمە پێشبینی تاقیکردنەوەی سووتەمەنیش دەکەین.
ئیسلامی ئاماژەی بەوەشکرد: بە دامەزرانی ئەم سەنتەرە دەتوانین توانایەکی گەورەتر و فراوانترمان هەبێت و پاڵپشتی پرۆسەی توێژینەوە و پەروەردە و لێکۆڵینەوە و بەرهەمهێنانی ڕادیۆدەرمانی بکەین لە ڕێگەی بەکارهێنانی ڕیاکتۆرێکی نوێ بە توانای بەرزتر.
بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، سەبارەت بە پرسی بە خۆماڵی کردنی تەکنۆلۆژیا لە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی، جەختی کرد: بە هەوڵی زانستوەرانی ئەم ڕێکخراوەیە، ئامانجمان ئەوە بووە کە باوەڕمان بە توانای بنیاتنانی ناوخۆیی هەبێت.