کانونی یه‌که‌م 20, 2022 15:38 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتار: ئاشتی و دۆستایەتی و متمانە لە گرنگترین پەیامەکانی کۆڕبەندی دیالۆگی تاران بوون

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی: کۆڕبەندی دیالۆگی تاران بە ئاراستەی ئاشتی و دۆستایەتی و متمانە بەڕێوەچوو.

«فیداحسێن مالیکی» ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا سەبارەت بە سێهەمین کۆڕبەندی دیالۆگی تاران، وتیشی: سیاسەتی دراوسێیەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گەییشتن بە دۆستایەتی و بنیاتنانی متمانەچێکردن گرنگترین تەوەرەی کۆڕبەندی ئەمساڵ بوو کە ئەوەی دەرخست ھەڵس و کەوت لەگەڵ دراوسێکان گرنگترین ئەوبەرایەتیی کۆماری ئیسلامییە و ئێران لە ھەر ھەل و مەرجێکدا پێشەنگە بۆ یارمەتیدانی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە.

ئەم ئەندامەی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکاو ڕژێمی زایونی بانگەشەی تەریک خستنەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن، وتیشی: گەلی ئێران لەمێژە لەگەڵ ئەم ئەدەبیاتەدا بە تەواوی ئاشنان و بۆچوونی پتورکاو ھیچ جێگاوشوێنێکی لەنێوان دراوسێکانی ئێراندا نییە، چونکو کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ دراوسێکانی خۆی دا ھەبووە.

نوێنەری خەڵک لە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: ١٦ پارێزگای ئێران دراوسێی ١٥ وڵاتن و ئەمەش بارستاییەکی گەورەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و چارەسەرکردنی کێشە ناوچەییەکان.

سێهەمین کۆڕبەندی دیالۆگی تاران ڕۆژی دووشەممە بە ئامادەبوونی ٧٠ بیرمەند لە ٣٦ وڵاتەوە لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی وەزارەتی دەرەوە بەڕێوە چوو.سیاسەتی دراوسێیەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، نزیکبوونەوە لە دۆستایەتی و دروستکردنی متمانە، گرینگترین تەوەرەی کۆڕبەندی ئەمساڵ بوو.

سەرپەیڤ