کانونی یه‌که‌م 21, 2022 18:57 Asia/Tehran
  • فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان قەسری شیرین ئێران و گەرمیانی ھەرێمی کوردستانی عێراق

سەرپەرشتی قایمقامەتیی «قەسری شیرین» لە دیدارێکدا لەگەڵ جێگری پارێزگاری گەرمیان و شاندێکی بازرگانی و ئابووری لە تێرمیناڵی ئەو دیو سنووری «پەرویزخان» ، جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان و زیادکردنی قەبارەی ئاڵووێری بازرگانی لە سنووری «پەروێزخان» کردەوە،وەک ئامانجێکی هاوبەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق.

«قەسری شیرین» لە ڕۆژئاوای پارێزگای کرماشانی ئێران ژمارەی پترلە 27 هەزار کەسەو ١٨٦ کیلومەتر سنووری لەگەڵ عێراقدا ھەیە کە بە درێژایی ئەم سنوورانەی دوو سنووری فەرمی و چالاکی «خسرەوی»و«پەروێزخان» ھەڵکەوتووە کە یەکەمیان لەگەڵ بەشی حکومەتی ناوەندی و ئەوی دیکەیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتەدا ھاوسنوورە.

سنووری فەرمیی «پەروێزخان» جەمسەری ئابووریی ڕۆژئاوای وڵات و لەو سنوورە چالاکانەیە کە 45%ی هەناردەکردنی کاڵای نانەوتیی ئێران بۆ عێراق لە ڕێگەی ئەم سنوورەوە ئەنجام دەدرێت.

لە ئێستادا زۆربەی کاڵا هەناردەکراوەکان لە سنووری فەرمیی «پەروێزخان»ی قەسری شیرین لەگەڵ ناوچە کوردنشینەکانی عێراق بە تایبەت شارەکانی کەلار، سلێمانی، موسڵ،خانەقین و کەرکوک لە بەشی ناوەڕاستی ئەم وڵاتە ئەنجام دەدرێن.

سنووری خسرەوی لە ٢٠ کیلومەتریی «قەسری شیرین»دا ھەڵکەوتووەو خاوەنی گەورەترین تێرمیناڵی زەمینیی نێودەوڵەتیی لە ڕۆژئاوای ئاسیایە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «محەمەد حەیدەری»، سەرپەرشتی قایمقامەتیی «قەسری شیرین» لە پەراوێزی دانیشتنی لەگەڵ جێگری پارێزگاری گەرمیان و شاندی بازرگانی و ئابوریی عێراق، ڕایگەیاند: لە بارەی پرسە گرنگەکانی بازرگانی و ئابووری بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان وتووێژمان کرد.

سەرپەرشتی قایمقامەتیی «قەسری شیرین» وتیشی:بەهۆی تایبەتمەندییەکانییەوە،سنووری «پەروێزخان» یەکێکە لە سنوورە گرنگەکانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق.

«رامیار محەمەد»، جێگری پارێزگاری گەرمیان، هەروەها ڕایگەیاند: بە ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییە سنوورییەکان لە «پەروێزخان» پێکەوە کاردەکەین و بیروڕا دەگۆڕینەوە.

سەرپەیڤ