کانونی دوھەم 02, 2023 09:58 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی ٦٠ چەک لە شاری جوانڕۆی سەربە پارێزگای کرماشان

بە هەوڵی بەرگریکارانی ئاسایشت، ٦٠ چەکی سوک لەگەڵ هەزاران فیشەک لە دەروازەکانی شاری جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژئاوای ئێران دۆزرانەوە و دەستیان بەسەردا گیرا.

بەشی پێوەندییە گشتییەکانی بارەگای ناوچەیی نەجەفی ئەشرەفی سەربە هێزی وشکانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دۆزینەوەی ٦٠ چەکی سووک لەگەڵ هەزاران فیشەکی لە خاڵەکانی چوونە ژوورەوەی شاری جوانڕۆ ڕاگەیاند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لەو ڕادە چەک و چۆڵانە ٣٠ پارچەیان بە هەوڵی تیپی ئەنساروڵڕەسوڵی جوانڕۆو ٣٠ پارچەشیان لەلایەن پاسەوانی سنووریی هێزی پۆلیسی شاری جوانڕۆ دۆزرایەوەو دەستی گیرا بەسەردا.

بڕیار بوو ئەم چەکانە بە مەبەستی تێکدانی نەزم و ئاسایشتی وڵات و جێبەجێکردنی بەرنامەی کوشتنی بەفێڵ بەکاربهێنرێن.

پاش کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو «مەهسا ئەمینی»، بەشێک لە شارەکان بە هۆی هاندانی دوژمنانی کۆماری ئیسلامی و میدیای دژە شۆڕشەوە ڕووبەڕووی ئاژاوە و پشێوی بوونەوە.

سەرپەیڤ