کانونی دوھەم 02, 2023 14:09 Asia/Tehran
  • کۆتایی هاتنی مەشقی زوڵفەقاڕی ١٤٠١

مەشقی هاوبەشی زوڵفەقاڕی ١٤٠١ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەرپاکردنی ڕیزڕەوتی ئاوگەڕە سەرئاوو ژێرئاوەکان و فڕینی فڕۆکە شەڕکەرەکانی هێزی ئاسمانیی ئەرتەش کۆتایی هات.

مەشقی هاوبەشی زوڵفەقاڕی ١٤٠١ ئەمڕۆ دووشەممە بە پەیامێکی یەکلاکەرەوەی ئێران لەمەڕ پاراستنی ئاسایشتی ناوچەکە کۆتایی هات.

لە ئاھەنگی ڕیزڕەوتی دەسەڵاتدا کە بە ئامادەبوونی ئەمیری سەرلەشکر«سەید عەبدولڕەحیم موسەوی» و ئەمیری دەریاوان «سەیاری»و فەرماندەکانی هێزی بەرگریی ئاسمانی و دەریایی ئەرتەش بەرپاکرا، هەموو جۆرە یەکەیەکی سەر ئاووژێرئاوی هێزی دەریایی ئەرتەش، پاپۆڕشکێنەکان، پاپۆڕی موشەک ھاوێژ، پاپۆڕی ھێزبەر و ژێردەریاییەکان  بە بەردەم پاپۆڕشکێنی سەرکردایەتیی سەھەنددا تێپەڕین.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی یانەی ڕۆژنامەنووسانی لاو، فڕۆکە جەنگییەکانی «ئێف ٤»، میراژو فڕۆکەی ناس کردنی «پی ٣ ئێف»ی ھێزی ئاسمانیی ئەرتەش و ھەموو جۆرە کۆپتەرێکی هەوادەریا و هێزی ئاسمانیی ئەرتەش، یەکەکانی سەرئاوو ژێرئاو بەشداریی ڕیزڕەوتەکەیان کردو لەم ناوەدا کۆپتەرەکانی «کوبرا» بۆ یەکەم جار بەشداریی ڕێزڕەوتیی دەریاییان کرد.

ئەو ئامێرانەی کە لە ئاھەنگی ڕیزڕەوتی کۆتایی مەشقی سەربازیی زوڵفەقاڕی  ١٤٠١ ئامادە کرابوون، تەنیا بەشێک بوون لەو مسۆگەراتەی کە بە پشتبەستن بە بارستایی نێوخۆیی چێکرا بوون.

سەرپەیڤ