کانونی دوھەم 06, 2023 18:50 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەی گەشەپێدان و ئاوەدان کردنەوەی شاری سەرسنووریی پیرانشار پەسەند کرا

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وتی: 99 گەڵاڵە کە داگری 78 پڕۆژەی بیناسازی و 21 گەڵاڵەی بواری ئابوورییە لە ئاراستەی گەشاندنەوەو ئاوەدان کردنەوەی شاری سەرسنووریی پیرانشار لە ئەنجومەنی پلاندانان و گەشەپێدان دا پەسەند کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئیرنا، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، لە کۆتایی گەشتە دوو ڕۆژەکەی بۆ پیرانشار، لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێران وتی: دەستنیشان کردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم وەبەرهێنان، لەپاڵ تۆکمەکرانی پرۆژەگەلی نیوەچڵی تەندرووستی، خزمەتگوزاری و پەروەردە، لە ئەوبەرایەتییە سەرەکییەکانی حکومەتن بۆ باشترکردنی پێوەرەکانی گەشەپێدانی ئەم ناوچەیە.

«موعتەمدیان» وێڕای ئاماژەدان بە کرانەوەی مەرزی «تەمەچین» و ڕۆڵی لە گەشەسەندنی ئابوریی ناوچەکەدا وتیشی: ئاماری نۆ مانگەی فەرمانگەی گومرگ دەربڕی ڕەچاوکرانی ئاسانکاری و کارا کردنی ئەم سنوورە نێودەوڵەتییەیەو لە ئێستادا ھەوڵ بۆ ئەوە دەدرێت کە ڕەوتی برەوپێدانی بازرگانی و سات و سەوداکەی ڕووی لە باشتربوون بێت.

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بۆ یەکەمجار هاتوچۆی زیارەتکارن لە سنووری تەمەرچینی بە هێمای هاوسۆزی و ھاوپشتیی ئەم پارێزگایە زانی و وتیشی: کردنەوەی سنووری تەمەرچین کاریگەریی بەرچاوی نیشتمانی و نێودەوڵەتیی بە ئاراستەی یەکگرتوویی و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشت هەیە، لە پاڵ ئاڵووێری ڕۆشنبیری و بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان ئایینزاکان، کە پێشوازییەکی باشی لێکراوە.

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، لە بیستەمین گەشتی بۆ شاری پیرانشار چووەنێو ئەم شارەو لەلایەن نوێنەری خەڵکی سەردەشت و پیرانشار لە مەجلیسی شورای ئیسلامی و کۆمەڵێک بەرپرسانی فەرمانگەکانی کارگێڕیی پیرانشار و جەماوەری ئەم شارە پێشوازیی لێکرا.

دیدار لەگەڵ ھەڵسوڕاوانی بواری ئابووری، مامۆستایانی ئایینی، ھۆزو خێڵەکانی پیرانشارو ئەنجام دانی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ میدیاکان لە پلانەکانی دووهەمین ڕۆژی سەردانەکەی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بۆ ئەم شارە بوو.

سەرپەیڤ