کانونی دوھەم 07, 2023 18:14 Asia/Tehran
  • جێبەجێکرانی بڕیاری لەسێدارەدانی دوو کەس لە تاوانبارانی شەهیدکردنی «ڕوحوڵڵا عەجەمیان»

ناوەندی ڕاگەیاندنی دەزگای دادی ئێران جێبەجێ کرانی بڕیاری لەسێدارەدانی دوو کەس لە تاوانبارانی شەهید کردنی «ڕوحوڵڵا عەجەمیان» لە پاسەوانانی ئاسایشتی وڵاتی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ناوەندی ڕاگەیاندنی دەزگای دادی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، «محەممەد مەهدیی کەرەمی» و «محەممەد حوسێنی» ئەنجامدەرانی سەرەکیی ئەو تاوانەی کە بووە هۆی شەهیدبوونی مەزڵومانەی «سەیید ڕوحوڵڵا عەجەمیان» لە پاسەوانانی ئاسایشتی ئێران، سزای لە سێداردانیان بۆ جێبەجێ کرا.

سێھەمی نۆڤەمبەر بوو کە ژمارەیەک لە ئاژاوەچییان لە گردوپەڕی گۆڕستانی «بەھەشتی سەکینە» و «کەمال شار»ی کەرەج بە بیانووی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی چلەی یەکێک لە قوربانیانی ئاژاوەگێڕییەکان، بە پشێوی دروست کردن و فڕێدانی بەرد و دار و بەرماوەی بیناسازی، هەوڵیاندا ڕێگری لە ئازادکردنی ڕێگای کەرەج-قەزوێن بکەن و وێڕای پەکخستنی ڕێڕەوەکەو بەربەست ساز کردن لە سەر ڕێگای ھاتوچۆی ترۆمبیلەکان و تێک و پێکدانی سامانی گشتی و تایبەتی ، ھەڵیانکوتایە سەر فەرمانبەران و لێدان و جەزرەبە دانیان.

شەهید «عەجەمیان» بەبێ هیچ چەکێک، لەگەڵ کۆمەڵێک لە خەڵک کە بەهۆی چەقبەستنی ڕێگای جووتسایدەکە گیریان خواردبوو، خەریکی یارمەتی دانی نەھێشتنی چەقبەستووییەکە بوو کە لە ناکاو بەس لە بەر ئەوەی کە جلی بەسیجیی لە بەردا بوو ، لەلایەن ئاژاوەگێڕانەوە هێرشی کرایە سەر و هەندێکیان بە شێوەیەکی دڕندانە دەستیان کرد بە جەزرەبە دانی و لەوپەڕی دڵڕەقی و دڕندایەتی دا شەھیدیان کرد.

دوابەدوای ئەم ڕووداوە تاڵ و ناخۆشە، دەستبەجێ دۆسیەیەک لە داواکاری گشتیی تایبەت بە کاروباری تاوان و پێشێلکاریی تایبەتیی پێکھێنراو لێکۆڵەری ھاوپەیوەند بە دۆسیەکە فەرمانی دادوەریی پێویستی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی گشتی پارێزگای ئەلبۆرزی دەرکرد بۆ دەستنیشانکردن و دەستگیرکردنی تۆمەتباران.

لەم دۆسیەیەدا بە گشتی ١٦ تۆمەتبار بڕیاری ڕاکێشان بۆ دادگا و دەرچوونی سزاننامەیان بۆ دەرکرا و لە ٣٠ی نۆڤەمبەردا کۆبوونەوەکانی دادگای شۆڕشی ئیسلامی و دادگای تاوانەکانی پارێزگای ئەلبۆرز بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تۆمەتی ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون لە شەهید کردنی «ڕوحوڵڵا عەجەمیان» و ڕووداوەکانی ئەو ڕۆژەی بەهەشتی سەکینەی کەرەج، دەستی پێکرد.

لە کۆبوونەوەکانی دادگادا، «محەمەد مەهدی کەرەمی» و «محەمەد حوسێنی» بە ئاشکرا شێوازی جەزرەبەدان و شەھید کردنی «ڕوحوڵڵا عەجەمیان»یان باسکرد و دانیان بە ڕۆڵی خۆیاندا نا لەو تاوانەدا. هەروەها گرتەو بەڵگەنامەکانی پەیوەست بەم ڕووداوەش لە دادگادا نیشان درا.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە لێدوان و دانپێدانانی ڕوون و بێ ئەژماری تۆمەتباران سەبارەت بە ئەنجامدانی تاوان و وەسفکردنی شوێن و شێوازی تاوانەکەیان، پێوەگیرانی کەرەستە و ئامرازەکانی تاوان لە تۆمەتباران، پشکنینی مۆبایلەکانیان و دۆزینەوەی ناوەڕۆکی تاوانکارانە، وێنە و گرتەی ڕۆژی ڕووداوەکە لە بارەی چۆنیەتیی شەھید کردنی پاسەوانی ئاسایشت شەھید «سەیید ڕوحوڵڵا عەجەمیان»یش هەرھەمووی تۆمەتەکانی ئەو تۆمەتبارانەی بە تەواوی سەلماندو لەم ڕووەوە سزاکەیانیان بۆ جێبەجێ کرا.

سەرپەیڤ