کانونی دوھەم 08, 2023 12:44 Asia/Tehran
  • گەشتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ تورکیا

ئەمڕۆ (یەکشەممە)، سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی وڵاتانی ئاسیا سەردانی تورکیا دەکات.

« محەمەد باقر قالیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە یاوەریی کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی ئێران و بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی وڵاتانی ئاسیا سەردانی تورکیا دەکات.

لەم پەیوەندییەدا «ئەبولفەزل عەمویی» وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران لە وتووێژدا لەگەڵ پەیامنێری پەرلەمانیی ھەواڵدەریی ئێران پرێس ڕایگەیاند، لەم گەشتە دوو ڕۆژەیەدا بەشێک لە نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێرانیش یاوەری  «محەمەد باقر قالیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دەبن .

جێگای ئاماژەیە «محەممەد باقر قالیباف» سبەینێ دووشەممە بەشداریی لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئاسیا دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات.

سەرپەیڤ