کانونی دوھەم 09, 2023 09:02 Asia/Tehran
  • قاڵیباف: ئەنجومەنی ئاسیا دەرفەتێکە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بەرپا کرانی سیانزەھەمین خولی کۆبوونەوەکانی کۆگەی پەرلەمانەکانی ئاسیا (APA) لە تورکیای بە دەرفەتێک زانی بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی ئاشتی و سەقام لە ناوچەکەدا.

سیانزەهەمین دانیشتنی کۆگەی پەرلەمانەکانی ئاسیا، وەک یەکێک لە گرنگترین دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی ئەم کیشوەرە، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە لە لایەن تورکیاوە میوانداری دەکرێت، کە تێیدا ٧ وڵات لەسەر ئاستی سەرۆکی پەرلەمان و ٤ وڵاتیش لەسەر ئاستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان بەشداریی تیادا دەکەن.

هەروەها بەرپرسانی پلە باڵای پەرلەمانی ٢٥ وڵاتی ئاسیاش لەم لوتکەیەدا بەشداری دەکەن کە لە جۆری خۆیدا بێ وێنەیە و ئاماژەیە بۆ کاریگەریی (APA).

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«محەمەد باقر قالیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە، پێش لە گەشتەکەی بۆ تورکیا بەمەبەستی بەشداریکردن لە سیانزەھەمین خولی کۆبوونەوەکانی کۆگەی پەرلەمانەکانی ئاسیا (APA) لە تورکیا سەبارەت بە ئامانجەکانی ئەو گەشتەی لە نێو کۆڕی  ڕۆژنامەنووسان دا  ڕایگەیاند کە بەپێی بانگهێشتی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و بڕیارە کۆبوونەوەکانی کۆگەی پەرلەمانەکانی ئاسیا بە ٤٤ ئەندامە بەرپا بکرێت.

سەرۆکی ئەنجومەنی ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئەم لوتکەیە دەرفەتێکە بۆ وتووێژ لە نێوان هەموو وڵاتانی ئاسیایی بە تایبەت لە بارودۆخی هەستیاری ئەمڕۆدا کە جیھان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سەقام و ئاشتی و  هەستیاریی کیشوەری ئاسیا و ئەو ڕۆڵەی کە ئەم کیشوەرە لە داهاتووی جیهاندا دەیگێڕێت، گرینگایەتییەکی زۆر بەم کۆبوونەوانە دەدرێت.

قالیباف بە ئاماژەدان بە دەرفەتی کۆبوونەوەی فرەلایەنە، دوو قۆڵی و سێ قۆڵیی نێوان ئێران، کۆماری ئازەربایجان و تورکیا لە پەراوێزی ئەم لووتکەیەدا، ڕایگەیاند کە ئەولەوییەتی سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکاری لەگەڵ دراوسێکانەو هاوکاریی نێوان ئەم سێ وڵاتەش لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەروەها لە پەیوەندیی ناوچەیی دا گەلێک هەستیارو بنەماییە.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران جەختی کرد، سەقامی ناوچەکە لە گرێوی هاوکاریی وڵاتانی ناوچەکەدایەو ھەر چەندە یەکگرتوویی و هاوکاری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت ئەم سێ وڵاتە زیاتر بێت، بەشێوەیەکی سروشتییش پێش بە دەستوەردانی دەرەکی لە ناوچەکەدا دەگیردرێت .

سەرپەیڤ