کانونی دوھەم 13, 2023 15:06 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: جیهان تووشی قەیرانی فرە چینی و ئاڵۆزی ھاتووە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداری وێبیناریی وەزیرانی دەرەوەی "دەنگی باشوور"، ڕوانگەو بۆچوونەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ پرسە گرنگە جیهانییەکان و ڕۆڵی کاریگەرانەی وڵاتانی باشوور لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیی ڕوون کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان»، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە وتارەکەیدا جەختی کرد:

لە ئێستادا جیهان تووشی قەیرانی فرە چینی و ئاڵۆزی ھاتووەو لەبەردەم ئاسۆی گەڕانەوەی covid-19 و ململانێ و شەڕ و تیرۆر و کەم گەشەسەندن و دەرئەنجامە خراپەکانی هەژاری و نایەکسانیی ئابووری دایە و لە هەمان کاتدا ڕووبەڕووی چەقبەستوویی و ھەڵشکان و ھەڵاوسانی ئابووریشە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتیشی:: لەبری کۆدەنگی و هاوکاری بۆ چارەسەرکردنی کێشە جیهانییەکان و چارەسەرکردنی قەیرانەکان، ژمارەیەک ڕۆڵگێڕی نێودەوڵەتی کاردەکەن بۆ بەرژەوەندیی تاکلایەنەی خۆیان و لەڕێگەی کاریگەری دانان لەسەر دامەزراوە دارایی و ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان و سەپاندنی سزای تاکلایەنەی ملھوڕانە، وڵاتانی سەربەخۆو خوازیاری فرەلایەنی دەخەنە بن گوشارەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە جەختکردنەوە لەسەرهەنگاوی کردەیی بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایشی جیهان، ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ هاوکاری لەگەڵ گرووپی بیست دا ڕاگەیاندو خوازیاری پێکهاتنی ترۆئیکای وڵاتانی باشووریش بوو بە مەبەستی دەستەبەرکردنی بەرژەوەندیی خەڵکی باشوور، هاوکاریی فرەلایەنە، ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی هاوکاری بۆ سەقامگیرکردنی ئاسایشی وزە لە جیهانداو لە هەمان کاتدا هەوڵی هاوبەش بۆ ئاسایشی خۆراک و دابینکردنی پێداویستییەکان، هاوکاریی فرەلایەنە لە بواری گواستنەوە، پەیوەندی کردن و ترانزێت، بەکارهێنانی دادپەروەرانە و ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمی و هەنگاونان بەرەو  چەکداماڵینی گشتی ئەتۆمی لە جیهان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی.

وەزیرانی دەرەوەی هیندستان وەکو میواندار، ئەرمینیا، عوممان، ماڵدیڤ، پەنەما، جامائیکا، کینیا، ئەلسەلڤادۆر، جۆرجیا، ئۆگاندا و تونس و دومینیکەن _یش لەم بوارەدا ڕاو بۆچوونەکانیان دەربڕی.

سەرپەیڤ