جەختکردنەوەی سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر پاراستنی پێگەی ژنان لە نێو ماڵ و کۆمەڵگادا
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی له سەر پاراستنی پێگەی ژنان له نێو ماڵ و کۆمەڵگادا کردەوه .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی «سەیید ئیبراھیم ڕەئیسی» ڕۆژی هەینی لە ڕێوڕەسمی یادی لە دایکبوونی حەزرەتی فاتیمەی زەهرا (س) لە شاری یەزدی ناوەڕاستی ئێران تیشکی خستە سەر ئەم بابەتەی کە، ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ڕوانگەی وڵاتانی ڕۆژئاوا، کە ژنان وەک کاڵاو کەل و پەل سەیر دەکەن و ڕوانگەی جاھیلی کە پەراوێزخستنی ئافرەتانە، تەواو جیاوازە، ئینجا وتیشی: ژن بە مرۆڤێکی تەواو دادەنرێت کە دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە هەموو گۆڕەپانەکانی ڕۆشنبیری ، ئاکاری و پراکتیکی و کەسێکی کاریگەر بێت لەنێو خێزان و لە ڕووی پەروەردەکردنی منداڵەوە.
ڕەئیسی جەختی لەوەش کردەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕوانگەی ڕۆژئاواو تێڕوانینی ویشک و جاھیلی بەرامبەر بە ژنانی پێ قبووڵ ناکرێت و لەو باوەڕەدایە کە تێڕوانینی وەک کاڵایەکی بەکارھێن بۆ ئافرەتان نادروستەو دەبێتە ھۆی سووک کردنیان.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە ئاماژەدان بە توڕەیی ڕۆژئاواییەکان بەرامبەر بە ژنانی ئێران، وتی: ڕۆژئاواییەکان لەمەی کە مۆدێلی دڵخوازی کۆماری ئیسلامی لە بارەی ژنانەوە بە پێچەوانەی مۆدێلەکەیانە دەترسن و کاتێک ژنانی ئێمە وێڕای پاراستنی پاکیزەیی و پاکداوێنی و باڵاپۆشی خۆیان ڕۆڵی پێویست دەگێڕن بە تایبەت لە بواری سیاسیدا ، ئەمە تەواو شڵەژاوو مارەنگازیان دەکات.
ڕەئیسی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەو وڵاتانەی کە لە ڕووی ژمارەی ژنانی زیندانییەوە ڕەچەیان شکاندووە، چلۆن دەتوانن ژیان بە ژنان ببەخشن، وتیشی: ئەمڕۆ کەسانێک بانگەشەی ژیان بۆ ژنان دەکەن کە بە پێی ئامارە فەرمییەکان بە شێوەیەکی مامناوەندی هەر دە ڕۆژجارێک ژنێک لەلایەن پۆلیسەکانیانەوە دەکوژرێت.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە جەخت کردن لەمەی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە هەوڵی سەندنی ژیان لە ژنانن، وتیشی: لە ماوەی ٢٨ حەوتەدا ٨١ ژن لەلایەن پۆلیسی بەریتانیاوە کوژراون و کەچی وڵاتێکی لەو جۆرە دەیەوێت ژیان بە ژنان ببەخشێت.